جدیدترین

خۆ کووشتنی پێنج کچ لە دەسپێکی مانگی گەلاوێژەوە

خۆ کووشتنی پێنج کچ لە دەسپێکی مانگی گەلاوێژەوە

ژنان: لە سەرەتای مانگی گەلاوێژ تا ئەمڕۆ، پێنج کچی ڕۆژهەڵاتی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

 

بە پێی ئەو هەواڵانە کە بڵاو کراونەتەوە ، چوار کچی خەڵکی شارەکانی سەقز و سرپێڵی زەهاو لە ئەنجامی هەوڵ بۆ خۆکوشتن گیانیان لەدەست داوە.


ماڵپەرە مافی مرۆڤیەکان بڵاویان کردووەتە کچێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ئێلهام فاتمی، کە پێشتر بە هۆی خواردنی حەب لە حاڵەتی کۆما دا بووە، لە ڕۆژانی ڕابردوو گیانی لەدەست داوە.


هەروەها لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو، سێ کچی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە هۆی زەخت و نالەبار بوونی حاڵەتی ڕۆحی دوایی بوومەلەرزەئ یەم ناوچانە، هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەم کچانە.

 

بە پێ ڕاپۆرتەکا، ناسنامەی ئەم کچانە بەم شێوەیە: ئێران خدری تەمەن ١٩ ساڵ، مریەم رۆستەم پور تەمەن ١٧ ساڵ و نوشین تورابی فەر تەمەن ١٦ ساڵ.

 

هەروەها کچێک بە ناوی پەروانە حوسەینی، لە ئەنجامی هەوڵ بۆ خۆکوشتن رەوانەی نەخۆشخانە کراوە کە لە مەرگ ڕزگاری بووە.