جدیدترین

یەکیەتی ژنان ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەم دەکات

یەکیەتی ژنان ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەم دەکات

 ژنان: یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆبونەوەیەکی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆنگرە ئەنجام دا.


رۆژانی پێنجشەممە و هەینی رێکەوتی ٢٧ و ٢٨ بانەمەڕ، بەرێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشاری سەرجەم ئەندامانی بەرێوەبەری،کۆبوەنەیەکی ساز کرد.

 

ئەو کۆبوونەوەیە لەبنکەی سەرەکی ئەو رێکخراوە لە شاری کۆیە بەرێوەچوو.

 

 سەرەتای کۆبونەوە بە یەک خولەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.


یەکیەتی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی بەرێوەبەری بڕیاری دا لە ماوەی ٦ مانگی داهاتوو، ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرەی چوارەمی ئەم ڕێکخراوە بکات.

 

شایانی باسە لەم کۆبونەوەدا، چەندین هەیئەت و لێژنە بۆ ئەنجام دانی ئامادەکاریەکانی تایبەت بە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی یەکیەتی ژنان دەست نیشان کران.