جدیدترین

کچێکی تەمەن ١٤ سال خۆی کوشت

کچێکی تەمەن ١٤ سال خۆی کوشت

ژنان: کچێکی مێرمنداڵ لە شاری شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 


 شەوی شەممە (٨ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٢٨ی ئاوریلی ٢٠١٨)، کچێکی مێرمنداڵی دانیشتووی گەڕەکی ڕەحیم ئاوای شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ماڵپەری ”هەنگاو“ لە شاری شنۆ ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ١٤ ساڵەی ”ئاشنا مەحموودی“ کچی واحید ڕاگەیاند.

ئەو مێرمنداڵە بە هۆی کێشەی خێزانی و لەڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئاشنا ساڵی ڕابردووش هەوڵی خۆکوژی دابوو کە بنەماڵەکەی توانیبوویان پێشی بگرن و لە مردن ڕزگاری بکەن.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی ٨ ڕۆژی یەکەمی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ ٥ ژن و کچی کورد لەشارەکانی ئورمیە، بۆکان، مەریوان، ڕوانسەر و شنۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.