ڕاگەیاندروای ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات سەبارەت بە هێرشی تورکیە بۆسەر کوردستانی رۆژئاوا

ڕاگەیاندروای ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات سەبارەت بە هێرشی تورکیە بۆسەر کوردستانی رۆژئاوا

هەروەک ئاگادارن رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ۲۰۱۹/۱۰/۹ی زایینی، سوپای تورکیە هێرشی زەمینی و هەوایی کردۆتە سەر کوردستانی رۆژئاوا و بە بیانووی دابینکردنی ناوچەیەکی ئارام تا ئێستا خەڵکێکی زۆری سڤیل و بێ دەرەتانی کردۆتە قوربانی سیاسەتەکانی خۆی.
 

لەو کردەوە نامرۆڤانەیەدا  رێژەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی کوژراون و بریندار بوونە، وەک نەریتی شەریش ژنان و منداڵان بوونەتە قوربانی سەرەکی.
 

ئێمە وەک ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات ئەو هێرشە دژە مرۆییە بەهەموو شێویەک مەحکووم دەکەین و پێمان وایە چارەسەری کێشەی کورد لە ھیچ پارچەیەک لە رێگەی شەر و توندوتیژیەوە ناکرێ.
 

ئێمە سەرەڕای رێزگرتن لە هاتنەوەی پێشەوەی خۆرسکی ژنان و جەماوەری کوردستانی رۆژهەڵات بۆ پشتیوانی لە بەرژەوەندی نەتەوەیی کورد، هاوکات پێمان وایە پێویستە کە کۆمەڵگەی جیهانی و ڕێکخراوەکانی ماڤی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان بێنە سەرخەت و وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانە،  پشتیوانی لەم بەشە لە کوردستان بکەن کە بۆتە قوربانی سیاسەتی دەوڵەتی داگیرکاری تورکیە.

ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات

۱۳۹۸/۷/۲۱هەتاوی

۱۳/۱۰/۲۰۱۹ زایینی

 

ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات لە لایەن پێنج رێکخراوی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات پێک هاتووە کە بریتین لە:

رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات

یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان

رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد

یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران