جدیدترین

ڕاپۆرتێکی ئاماری لە سەر دەستبەسەرکرانی ژنانی کورد

ڕاپۆرتێکی ئاماری لە سەر دەستبەسەرکرانی ژنانی کورد

ژنان: بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ ڕاپۆرتێکی ئاماری لە دەستبەسەرکرانی ژنانی کورد لەماوەی ساڵی ڕابردوودا و هەروەها سەپاندنی حوکم و لەسێدارەدانی ژنانی کورد بڵاوکردووتەوە کە ماڵپەری ژنان هەمان ڕاپۆرت لێرە بڵێ‌و دەکاتەوە.


دەستبەسەر کردنی ژنانی کورد


لە مارسی ٢٠١٧ هەتا مارسی ٢٠١٨ لەسەریەک ٤١ ژن و کچی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوان.


بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ساڵی ڕابردوودا ٢٤ ژنی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و بەشداری لە خۆپێشاندانەکان ، ٩ ژن بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی (سونە و بەهایی)، ٧ ژن بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و کچێکی تەمەن ٥ ساڵیش دەستبەسەر کراون.


زیاترین ڕیژەی ئەو ژنانەی  کە دەستبەسەر کراون لە پارێزگای سنە بووە کە ١٧ کەس بوون و دواتر ئورمیە و کرماشان بە ١١ و ٩ حاڵەت و پارێزگای ئیلامیش بە ٤ حاڵەت کەمترین حاڵەتی دەستبەسەرکرانی ژنانی تێدا تۆمار کراوە.


سەپاندنی حوکم بە سەر ژنانی کورد


بە پشتبەستن بە ئاماری “هەنگاو”، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٦ ژن و کچی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی و هەروەها دانی غەرامەیان بەسەردا سەپاوە.


بە پێی ئەم ڕاپۆرتە چالاکانی ژنی کورد لەسەریەک حوکمی ٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران ، لێدانی ١٠٠ قامچی و هەروەها دانی بڕی ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەن غەرامەیان بەسەردا سەپێندراوە.


لەسێدارە دانی ژنانی کورد


دوو ژنی کورد بە تۆمەتی بازرگانی کردن و گواستنەوەی ماددە سڕکەرەکان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ڕەشت لە باکووری ئێران لەسێدارە دراون.


ئەو دوو ژنە خەلکی ئورمیە و قوچان لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بوون.