ژنیکی دیواندەرەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ژنیکی دیواندەرەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

 ژنان: ژنێکی گەنج لە شاری دیواندەرە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


بە پێی هەواڵێکە لە ماڵپەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”  بڵاو کراوەتەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ژنیکی گەنج خەڵکی ئاوایی (ئاوبارە)ی دیواندەرە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.


ئەم ماڵپەرە ناسنامەی ئەم ژنە گەنجەی (ئاراستە محەممەدپوور) کچی عەلی ڕاگەیاندووە.


ناوبراو چەند ساڵ پێش لە گەڵ دانیشتوییکی ئاوایی وزمان ژیانی هاوبەشی پیک هینابوو کە بە هۆی کیشە لەگەڵ هاوسەرەکەی،.لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.