یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی یەکیەتی ئافرەتانی کرد

یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی یەکیەتی ئافرەتانی کرد

ژنان: یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی یەکیەتی ئافرەتانی لە شاری هەولێر کرد.

 

بەپێێ هەواڵی گەیشتوون بە ماڵپەری ژنان، ڕۆژی دووشەممە یازدەی پووشپەر، هەیئەتێکی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە خاتوو نەعیمە خوڕەمی و خاتوو مەحبووبە حوسەینی سەردانی یەکیەتی ئافرەتانیان لە شاری هەولێر کرد.


شایانی باسە لەلایەن دکتۆر ڤیان پێشوازیان لێ کرا.


هەر دوو لا لەسەر چەندین بابەتی تایبەت بە پرسی ژنان و دەسکەوتەکانی بزووتنەوەی ژنان وتووێژیان کرد.