ژنێکی گەنج لە شاری مەریوان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا

ژنێکی گەنج لە شاری مەریوان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا

ژنان: ژنیکی گەنجی مەریوانی کە ماویەک پێش هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، لە گیانی لەدەست دا.

 ئەمڕۆ شەممە ٢ی پووشپەر ژنێکی مەریوانی کە چەند ڕۆژ پێش هەوڵی خۆسوتاندنی دابوو بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە، گیانی لەدەست دا.


ماڵپەری مافی مرۆڤی “هەنگاو” ناسنامەی ئەو ژنەی “حەدیس فەخرزادە” کچی تۆفیق و خەڵکی ئاوایی “بەردەڕش” سەر بەشاری مەریوان ڕاگەیاندووە.
حەدیس خێزاندار و دایکی منداڵێکی بچوک بووە و هەفتەی ڕابردوو بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکووشتنی داوە.


ئەم ژنە بۆ ناوندە دەرمانیەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە، بەڵام پزیشکەکان نەیانتوانیوە یارمەتی بدەن و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە