چوار کچ لە شارەکانی کوردستان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە

چوار کچ لە شارەکانی کوردستان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە

ژنان: لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو چوار کچی گەنج لە شارەکانی نەغەدە، سنە و مەریوان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە دوو کەسیان گیانی خۆی لەدەست داوە.


بەپێی هەواڵی بڵاو کراو لە ماڵپەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (١٦ی بانەمەڕ/٦ی مەی ٢٠١٨) کچیکی گەنج کە هاواکات دەزگیراندار بووە، لە گەڕەکی (تەقتەقان) شاری سنە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

ئەم ماڵپەرە بڵاوە کردووەتەوە کە لە هەمان ڕۆژدا، دوو قوتابی دوا ناوەندی لە شاری نەغەدە پێکەوە بە خواردنی حەبی برینج هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و لە ئاکامدا یەکێکیان بە ناوی(س، پ) گیانی لەدەست داوە و هاورێکەی بە ناوی (پ،ق) چوەتە حاڵەتی کۆماوە و ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی ئورمیە کراوە.


ڕۆژی هەینی(١٤ی بانەمەڕ/٤ی مەی) کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی لەنجاوای مەریوان، بەناوی (فاتمە) هەوڵی خۆکوشتنی داوە و ئێستا لە ناوەند دەرمانی مەریوان لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.