کۆنفرانسی ساڵانەی یەکیەتی ژنان لە وڵاتی بلژیک

کۆنفرانسی ساڵانەی یەکیەتی ژنان لە وڵاتی بلژیک

ژنان: یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی بلژیک کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەڕێوە برد.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی چواردەی بانەمەڕ،  یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆی بە ئامادە بوونی ئەندامانی یەکێتیی ژنان و بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی باکووری یولاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (سەلام سەدیقی) بەڕێوەبرد.


سەرەتای کۆنفرانسەکە  بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و پاشان ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

 

بە مەبەستی وەرگرتنی دەنگی مەشرووعیەت و کردنەوەی کۆنفڕانس خاتوو نەشمیل ئیسماعیلی باسێکی کورتی لەسەر یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان و مێژووی کاری ئەم ڕێکخراوە پێشکەش کرد.

 

پاشان لەلایەن خاتوو شەیدا ساڵح زادە بەرپرسی گشتیی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران  لە دانمارک بە خێرهاتنی ئامادەبووان کرا و لە درێژەی قسەکانی دا  باسێکی سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگا بە گشتی  و کۆمەڵگای کورد بە تایبەتی ئەرکی ژنان لە ناو ڕێکخراوی ناحوکومی و سیاسیدا و بەراورد کردنی لە وڵاتانی ئەوروپاییدا، و هاندانی ژنان و چالاک بوونیان لە ناو کۆمەڵگادا. پێشکەش کرد. 


ڕاپۆرتی کار و تێکۆشانی نیزیک بە سێ ساڵی کۆمیتەی دانمارکی یەکێتی ژنان لەلایەن خاتوو شەیدا خوێندرایەوە.


دەرگای گفتوگۆ و پرسیار و وەڵام لەلایەن بەڕێوەبەرانی کۆنفرانس بە ڕووی ئامادە بووان کرایەوە و لە فەزایەکی دیموکراتیانەدا  ڕەخنە و پێشنیاری خۆیان باس کرد و نەخشە و پلان بۆ کۆمیتەی داهاتوو دانرا.


هەروەها ئەندامانی نوێی کۆمیتە لەلایەن بەشداربوان هەڵبژێردران.