"ژنان نایانهەوێ لە ژێر هیچ ئیدۆلۆژیەک بچەوسێنەوە

"ژنان نایانهەوێ لە ژێر هیچ ئیدۆلۆژیەک بچەوسێنەوە

 

لە درێژەی وتووێژی ڕاگەیاندیی یەکیەتی ژنان، ئەمجارە مامۆستایەی قوتابخانە سەرەتاییەکانی کوردستان دەدوێنین، کە تازە پەیوەست بووە بە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتەوە.

سەرەتا دەکرێ خۆتان بناسێنن و بڵێن لەکەیەوە هاتوونە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات؟

وێرای سڵاوو رێز من شەیدا( نیشتمان) ڕەسووڵ دنخە ماوەی چەند مانگێکە هاتووتمە ڕێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

 

1  وەک کچێک کە تازە لە ڕۆژ هەڵاتەوە هاتووی دەکرێ باسێکی کورت لە باروودۆخی ژیانی ژنان بکەیت تاچەند لەکۆمەڵگا و بنەماڵەدا هێمنایەتییان سەقامگیرە؟

 

کۆماری ئیسلامی ئێستاش پێداگرە لە سەر چەوساندنەوە سەرکوتی ژنان، بەداخەوە لە زۆربەی بنەماڵەکاندا بیرۆکە کونەکان کاریگەرییان لەسەر ئافرەتان ماوە، کەچی ڕوانگەکانی بنەماڵە و کۆمەڵگا بەنیسبەت  ژنان  زۆر ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە بەڵام بەداخەوە ئێستاش ژنان ئیستقلالێکی تامیان نییە  و ئیختیاری ئەوەیان پێنادەن فکر و تواناکانی خۆیان بە باشی بەکار بێنن. ئیعتماد و باوەر بە ژنان زۆر کەمە هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە ژنان باوەڕیان بە خۆیان بە کەمی هەبێت و چاو لە دەست ژیان بکەن و پیاو وەک مرۆڤی باڵا دەست ببینن.

 

٢ دەزانین جەنابت لە ڕۆژهەڵات مامۆستای قوتابخانە بوویت، وەزعی مامۆستایان بەتایبەت مامۆستای ژن لەو کۆمەڵگایەی کە سیستمی زاڵ بەهەموو جۆرێ پێش بە گەشەی دەگرێت چۆن دەبینی؟

 

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی سفەتی زەعیفەی بۆ ژن داناوە کەوابوو ناتوانین چاوپۆشی لەوە بکەین کە دیدی کۆمەڵگا لەژێر دەسەڵاتی کۆماری ئاخوندیدا بەنیسبەت  ژن بە ئاسانی و بە زووترین کات بگۆڕێ، بە ڕای من ڕێژیم حزوری ژنانی  لە ئیدارەجاتەکاندا بە ڕوی ناچارییەوە قبووڵ کردووە چون فکرەکان گۆڕاون و خەڵک پێشکەوتنی دەوێ دوای ئەوەش نەک ژنی مامۆستا بەڵکوو زۆربەی  ئەو ژنانەی لە دەرەوە کار دەکەن  جگە لە بواری فیزیکی لەبواری فکریشەوە ئیحساسی ماندوویی دەکەن. یەک مامۆستا لە ئێران جگە لە تەواوی گرفتەکانی وەک ژن لە ئێران وەک کەسێکی ئاسایی هەیەتی دوو بەربەستی دیکەشی هەیە بۆ ئەوەیکە بیرۆکەیەکی تازە بۆ گەشە پێدانی کارەکەی بە ئەنجام بگەێنێ، یەکەم دەبێ بنەماڵەی بە قەناعەت بگەیەنێ  و لە بەرامبەریان وڵامدەر بێت دووهەم بەرپرسانی شوێنی کارەکەی، کەوابوو بەو کەی هێمنایەتی و ئاسایش بۆ گەشەکردنیان هەیە؟

 

٣ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی چۆن دەڕوانێتە خوێندن و پەروەردەی مناڵانی کورد؟

 

(پێشەکی ئەو گرفتانەی من دەیانبینم زۆربەیان خالی هاوبەشن لە سەراسەری ئێران و نەتەوەکانیتریش)  بە  گشتی من لاوازی دەبینم یەکەم، هەر وەک دەزانن ئێران وڵاتێکی فرە نەتەوەیە لە حالێکدا ناوەرۆکی کتێبەکان بەپێی بوونی چەند نەتەوەی نەنووسراون(تەنانەت خودی نووسەری کتێبەکانیش خۆیان ناوەرۆکی کتێبەکانیان بە دڵ نییە بەڵام چوون دەستوری مەرکەزە دەبێ پەیڕەوی لێبکەن) هەربۆیەش منداڵەکان دەرسەکانیان بۆ جالب نییە، و لە  کوردستان مامۆستایانی غەیری کورد ئیستفادە دەکا ئەو کارەش عەمدییە فەقەت دەیانهەوێ لە باری ڕۆحی و فکری منداڵەکان تووشی کێشە بکات خۆم شاهیدم منداڵی پۆلی سەرەتایی و ناوەندی هاتووە باسی ئەو کێشەیەی بۆ من کردووە، منداڵی سەرەتایی پێی وتووم خانم من لێی حاڵی نابم  نازانم چی دەلێ و منداڵی ناوەندی وتوویەتی من قسەکانیم بە دڵ نییە و بەر خلافی ئەو دەجوڵێمەوە بۆ نموونە چوون ئەو دەڵێ لیباسی کوردی لە بەر مەکەن ئێمەش لە ڕقی ئەو بە عەمد لیباسی کوردی (کەواپاتۆڵ) لەبەر دەکەین دووهەم کتێبەکان کەیفییەتیان لە خوارەوەیە ناتوانن هیچ زەمانەتێک بن بۆ ئایەندەی منداڵان سێیەم سەرەڕای نەبوونی قوتابخانە ئیمکاناتی پێویستیشیان بۆ دابین ناکا و بنەماڵەکان خۆیان دەبێ خەرجی منداڵەکانیان بکێشن سەرەڕای هەمو  کێشە و گرفتەکانی سیستمی پەروەردەو بارهێنان، مامۆستایانیش لە گرفتەکان بێبەش نین ئەو بووەتە هۆکارێک کە مامۆستایان ئەنگیزەیان بۆ تەدریس لە دەست بدەن و زۆربەی مامۆستایان لە ڕووی ناچاری و باری ماددیەکەی لەسەر کلاسی دەرسەکان حازر بن.
 

٤ وەک دەبینین هاتنەدەرەوەی ژنان لە ئێران بەتایبەت لەنێو کچانی مێرمنداڵدا بووەتە شەپۆلێک کە ڕۆژ بۆ ڕۆژ بەهێزتر دەبێت، جەنابت وەک مامۆستایەک کە لەسەر پەروەردە و بارهێنان کارت کردووە هۆکارەکەی بۆ چی دەگەڕێنیتەوە؟

 

دەتوانین بڵێین کە دنیای ئەورۆ دنیای ئیرتباتاتە، چاوەکان ئەوەڵا بوونە ئیتر کەس ڕازی نییە لەژێر دەستی کەس و هیچ ئیدئولۆژییەک بچەوسێتەوە و ژنانیش هەستیان بە مافەکانیان کردووە و دەیانهەوێ وەک مرۆڤ چاویان لێکرێ کەوابوو دەبینی لە کۆمەڵگای ژێردەستی ڕێژیمی کۆنەپەرەستیدا مافی وەک ئینسان ڕەعایەت ناکرێ ڕێگای بە ناچاری دەرەوە هەڵدەبژێرێ.

 

٥ ڕوو لەو ژنانەی لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات لە قوتابخانە و ئیدارات کاردەکەن و بەسەرنجدان بەوەیکە ئاگاداری شێوەی ژیانی ژنان لە وڵاتانی دێموکراتدان، بەڵام ناچارن لە ژێر دەسەڵاتی سیستمێکی داپڵۆسێنەر و دژە ژندا بژین چ قسەیەکت هەیە؟

 

داوام ئەوەیە لە پەنا پاراستنی مافی ڕەگەزی بەرامبەرن پێش لە هەر شتێک خۆمان هەنگاو بنێین مافی خۆمان بناسین، ڕێزی بۆ دابنێین و بیپارێزین داویی کۆمەڵگا لە مافەکانمان تێبگەێنین و بەو قەناعەتە بگەین کە هیچمان لە ژنانی قارەمانی وڵاتنی دێموکرات کەمتر نییە ئێمەش دەتوانین بۆ گەشە پێدانی کۆمەڵگا هەوڵ بدەین و دڵنیا بین لەوەی کە دەگەین بە بەختەوەریی.