زنجیرە وتووێژی سایتی ژنان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان

زنجیرە وتووێژی سایتی ژنان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان

 

لەبەرەبەریی ٢٥ی مانگی نۆڤەمبر داین، لەم ڕێکەوتەوە تا ١٦ رۆژ  بۆ جەختکردنەوە لەسەر نا گوتنێکی سەراسەری بە هەڵاواردنی ڕەگەزی، دیاریکراوە. لەم ١٦ رۆژەدا کەمپەینی جیهانی (جیهان پرتەقاڵی بکەین) ڕێک دەخرێت.

 

هەر لەم پەیوەندیەدا بۆ زیاتر ناساندنی هەموو ئەو هەوڵانە کە بۆ بردنەسەرەوەی وشیاری ژنان و کۆمەڵگا و هەروەها کەمترکردنەوەی ڕادەی توندوتیژیەکان بەرانبەر بە ژنان لە کۆمەڵگای کوردی بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان کاری بۆ دەکرێ وتووێژێکمان لە گەڵ سێ خاتوونی تێکۆشەر پێک هێناوە.

 

شایانی باسە ئەم سێ هاورێ بریتین لە خاتوون شنە درودگەر، سکرتێری یەکیەتیی ژنانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران ، خاتوو شنۆ چایچی پێشمەرگەی کوردستان و هەروەها خاتوو نەرمین عوسمانی ئەندامی حیزب لە دەرەوەی وڵات.

لەم وتووێژیە هەوڵمان داوە هەرکام لەم سێ هاورێ بە پێی ئەو پێگە و هەڵکەوەتەی کە لێ دەژین پێناسە و ڕێکارەکانی خۆیان سەبارەت بە دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە کوردستان بدوێنین.
 

وتووێژی خاتوو شنۆ چایچی، پێشمەرگەی کوردستان و ئەندامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

                                  

1_لە ڕوانگەی کچێکی پێشمەرگە پێت وایە یاساکانی ئێران چەندە چەوسێنەرن،بۆچی یاساکان ئەوەندە توندوتیژن هەوڵ دەدەن ژنان بە شێوەی ساختاری بچەوسێنەوە؟

گیروگرفتی سەر ڕێگای ژنان لە ئێراندا بە گشتی زۆر دیارە و خوڵقێنەری بە شێکی زۆر لەو گیروگرفتانە خودی کۆماری ئیسلامییە،کۆماری ئیسلامی هەر ڕۆژێ بە بیانوویەک لایحە بە دژی ژنان بۆ پەسەند کردن دنێرێتە مەجلیس و هەروها قانوونی ئەساسی پڕە لە مادەی دەست و پێ گیرلە سەر ڕێگای گەشە کردنی ژنان کە کوردستانیش لەم بارەیەوە جیا لە ئێران نیە بە ڵام ئەو هۆیانەی کە ئیستاکە بوونەتە کۆسپ ئەوەن: پیاو سالاری و باوک سالاری کە لە زۆربەی ماڵەکاندا ئیستاش قسەی ئەوەڵ پیاو دەیکا، نەبوونی ئازادی،داب و نەریتی کۆن،ئاپاڕتایدی ڕەگەزی.

ئەو دۆخە سونەتییەی کە بۆ ژنان هاتۆتە پێش بۆ کۆتاییەکانی سەدەی مەشڕووتە دەگەڕێتەوە،کلتووری پیاو سالارانەی کۆمەڵگای ئێران ڕوانگەیەکی سووننەتی و بەرتەسک و بەکەم گرتنی نیسبەت بە ژنان هەبووە و مەجالی چالاکی سیاسی بۆ ئەوان نە هێشتۆتەوە و شێوەی کۆنتاکت و ڕوانگەکان نیسبەت بە ژن دەتوانین لە ڕوانگەی خاجە نیزام ئەلمۆلک دا هەڵکێش کەین و بیدۆزینەوە بەو شرۆڤەیە کە دەڵێ:هەر وەک ئاگادارن ڕەسووڵی خوودا فەرموویەتی،لەگەل ژنان تەگبیر و ڕاوێژ بکەن بەڵام هەرچی وتیان پێچەوانەکەی بەڕێوە بەرن واتە بە قسەی مەکەن بۆ ئەوەی خێرو پێ بگات و پاشان ئێژێ ئەگر ژنان ئەقڵیان تەواو با ڕەسووڵی خوودا وای نەدەفەرموو بۆیە ئەگر ئاوڕێک لە بۆچوونی هەموو زانایان و لێکۆڵەرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فیلسووفانی دەورانی دوای ئیسلام و دەسەڵاتی دیکتاتۆری بدەینەوە لەو باوەڕەدان کە هەر وڵاتێک سیستمی بەڕێوەبەری مەزهەبێ بێت بە هیچ شێوەیەک مافی دێموکڕاسی بە تایبەت ژنانی تێدا ڕەچاو نەکراوە بەڵکوو تاوە کوو ڕێگای پێدراوە ڕەگەزی مێی وەک کۆیلە و بێ دەسەڵات هێناوەتە ئەژمار،بۆیەش پێڕەوی کردنی بێ مافی و توند و تیژی دژی ژنان ڕیشەی لە پێگەی ئابووری،کۆمەڵاییەتی،کلتووری و سیاسی زاڵ بە سەر کۆمەڵگا دایە و دژایەتی کردنی زۆربەی ئاخوند و کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران نیسبەت بە توێژی ژن کە نیوەی کۆمەڵگای ئێران پێک دێنن ئەوەیەکەژنان لە بوواری جەستەیی و هزری دا ناگەنەوە پیاوان و بە شداریان لەنێو ڕەوت و بازنە سیاسییەکان دەبێتە هۆی بشێوی لە سەقامگیری وساواکە بوونی دەوڵەتدا،بۆیە دژایەتی کردنی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ژنان بە شێوەیەکی ڕەسمی و ئاشکرایە و بە شێوەیەکی نهادینە کراو مافە مەدەنی و مرۆڤیەکان پێشێل دەکات و بەزەوت کردنی هەموو ئازادییەکی تاکەکەسی و کۆمەڵاییەتی لە ژنان رەسمییەتی داوەتە توندوتیژی هەمە لایەنە لە دژی ئەو چینە لە کۆمەڵگا و بنەماڵەدا.

بەپێ مادەی1105یاسای مەدەنی ڕژیمی ئێران لە پێوەندی نێوان ژن و پیاو،پیاو سەرۆکی بێ ئەملاو ئەولای بنەماڵەیە؛هەروها شووڕای نیگەبانیش بڕیاری داوە ژن بە بێ ئاگاداری مێردەکەی نابێت لە ماڵ بچێتە دەرێ ئەگینا توندوتیژییەکی تووندی لێ دەکەوێتەوە و ناوەندە قەزاییەکانیش بە لە بەرچاو گرتنی ئەو یاسایانە ژنان سزا دەدەن و بە پێ یاسا ڕەوایەت دەبەخشێ بە تووندوتیژی دژی ژنان.

ڕژیمی بە دەسەڵات گەیشتوو لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بە بەکار هێنانی ئەم یاسایانە پێش بە فەساد دەگرێ لە حاڵیکدا بە پێ ڕاپۆرتەکان ئاماری دیاردە دزێوەکان لە نێو پیاواندا کە ئاخووندەکان بە ڕادەیەکی زۆرەوە تیدا بەشدارن شیاوی بەراورد کردن لەگەڵ ڕێژەی ژنانی نەبووە.

بەپێ یاسای سزادانی ئیسلامی ئەو ژنانەی کە لە شۆێنە گشتییەکان حیجاب ڕەچاو ناکەن بە 74 زەڕبە شەڵاق  مەحکووم دەکرێن قانوونی ئەساسی ئێرانیش ئەو مافە دژ بە ژنانە بە ڕەسمی دەناسێ کە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران تەواوی ئەو مادەو تەبسەرانە مەحکووم دەکات و دژ بە مافی مرۆڤی دەزانێت ئەمانە تەنیا چەند نموونەیەکی بچووک بوون لە یاسای دژی ژنان کە لەسەر بنەمای بەندێک لە قانوون ئێلهامی گرتووە و لە ئایات و ڕوایاتی ئایینی ئیسلامی ئێران بە سەر ژنان دا
پێڕەو دەکرێن و کۆماری ئیسلامی ئێران هۆکاری مانەوەی تووندوتیژی دژ بە ژنان لەو سەردەمە دایە.

2_ بەو هەموو رادەی تووندوتیژییە بەرامبەر بە ژنان ئەم توێژە چۆن دەتوانێ خۆی ڕزگار بکا ئایا بۆ نموونە پەیوەست بوون بە ڕێزی خەبات و پێشمەرگاییەتی ژنان دەپاریزێ وتا ڕادەی پێویست یارمەتی دەر دەبی لەگەڵ تێگەیشتن لە ماف و بەرگری خۆی؟

حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لەسەرەتای دەست پێ کردنی قۆناغی نۆێ واتە ڕاسان  بە پێی میکانیزمێکی داڕێژراو داوای لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کردووە کەوەکوو ئەکتیرانی چالاک چ لە شاخ چ لە شار بە شداری لە خەباتی ڕزگاری خوازانە و یەکسانی خوازانەی نەتەوەکەماندا بکەن لەو قۆناغەدا ژنانێکی زۆر وەکوو توێژێک لە کۆمەڵگا شێوازی خەباتی چەکدارییان هەڵبژاردووە  و پۆل بە پۆل پیوەست بە ڕێزەکانی پێشمەرگە لە شاخ و چیاکانی کوردوستانەوە بوونە و بە گوێرەی تواناییەکانیان لە جوومگە کولتوورییەکانی خەباتی شاخدا بەشدارییان کردووە و بە ئیرادەیەکی تۆکمەوە لە هەموو سەنگەر و ساتەرەکانی خەباتی شاخدا جی پەنجەیان دیاری کردووە، ژنان بە بەشداری کردنیان لە رێزەکانی خەبات(شار و شاخ) سەلماندوویانە کە چیدی پاشکۆیەتی و کۆیلە بوون قەبوڵ ناکەن و بەو ئاستە لە شعووری سیاسی گەیشتوون کە وەکوو ئەکتێری سەرەکی لە چالاکییە سیاسی و کۆمەڵاییەتیەکان ڕۆڵ دەگێڕن و بەرەنگاری پاش ماوەکانی بیر و هزری  پیاو سالاری و نەریتە چەقبەستۆکان دەبنەوە ڕێگە نادەن ڕەگەزی دووهەم بوونیان بەسەردا بسەپێنێ،هەروها بە دەسپێکی ڕاسان کە دژی هەڵاواردنە و بەشداری ژنان لەو خەباتە نۆیە دەرفەتیکی تازە بەو توێژەدرا کە بتوانن هەست بە بوونی خۆیان بکەن و گرینگی رۆڵی خۆیان لە ژیان و کۆمەڵگا و شۆڕشەکاندا ببینەوە.

ژنان بە هاتنە نێو بازنە سیاسییەکان و بەشداری لە خەباتی ڕزگاری خوازانە توانیان هەستی باوەڕ بە خۆبوون و گرینگ بوون و کاریگەر بوونی ژنان دە کۆمەڵگادا لە خۆیاندا زیندوو بکەنەوە و خەتێکی بە تاڵ بەسەر بیرۆکە دواکەوتۆکانی کۆمەڵگادا بکێشن؛ ژنان لەم قۆناغەی خەباتدا بە پێچەوانەی ئەو پڕووپاگەندانەی کە لەلایان حکوومەتەوە داڕێژراون و وای کردووە کە ژنان وەکوو ڕەگەزی ناسک و بە هەست ناوی لێ ببردرێ و بە شێوەی سیستماتیک تەنیا لە ژووری چێشت لێناندا جێگە بگرن و ئەوەش بە مافی سەرەکی خۆیان بزانن کە لە لایان پیاوانەوە خزمەت بکرێن، نیشانیان دا کە وەکو کەسانیکی تێگەیشتوو و وشیار لە بەرانبەر داواکردنی مافە ڕەواکانی خۆیاندا، ئەرکی دیاری کراوی خۆشیان بە جێ دینن و پشکی خۆیان لە خەبات دژی چەوسانەوە دیاری دەکەن بۆیەش هەر لەسەرەتاوە تاوە کوو ئیستا هەرکات هەل و مەرج ڕەخساوە ژنی کورد دژبە چەوسانەوە و بۆ دابین کردنی مافی بەرامبەر هەوڵی داوە و خەباتی بۆ کردووە باجیشی داوە و هەموو کاتیش پێشەنگ بووە.

3_بە پێ هەواڵەکان تا ئێستا مادەی پشتیوانی و دابین کردنی ئەمنییەتی ژنان و بنەماڵە لە بەرامبەر تووندوتیژییەکان لە ئێران پەسەند نەکراوە ئەگەریش پەسەند بکرێ لەوانەیە زۆر بکێشێ بخرێتە بوواری جێبەجێ کردنەوە،پەسەند کردنی مادەیەک دەتوانێ ژنان لە هەموو زوڵم و زۆرییەک کە بەرامبەریان دەکرێ دەتوانێ ڕزگار بکا؟

بە دڵنیاییەوە بە هەمان شێوە کە یاسا نا شایستەکانی سزادان و مەحدوود کردنی کۆماری ئیسلامی نیسبەت بە ژنان لە بووارە جۆراوجۆرەکان تووانیویەتی بیرێکی چەقبەستوو و دوواکەوتوو بە پێ داب و نەریتی کۆن و ناسەردەمیانە بخاتە نێو کۆمەڵگا، گەر بێتوو مادەیەک یا یاساییەک بۆ بەرگری و پشتیوانی لە ژنان بخرێتە نێو کایەوە و تووندوتیژی تاڕادەیەک لە ژنان دوور خاتەوە و ئەمنییەت و ئاسایشی کۆمەڵاییەتی و بنەماڵەیی بۆ ئەو توێژە دابین بکا بە دڵنیایەوە کاریگەری خۆی دەبێ.

 بەڵام دەبێ بزانین تەنیا بە پەسەند کردن و خستنە بەر باسی مادەیەک ژنان ناگەنە ئەمنییەت چوون دەبێ ئەو یاسایانە لە نێو کۆمەڵگادا پیادە بکرێن و بە کردەوە کەلکی لێ وەرگیردرێ دیسانیش دەبێ بزانین ژنان بە یەک مادەی پشتیوانی ناگەنە ئازادی ویەکسانی بە تایبەت لە نێو میکانیزم و پڕۆگرامەکانی کۆماری ئیسلامی  بۆیە دەبێ بۆشمان دەرکەوتبێ کە ئەو دەوڵەتە لە بناغەوە بە تەواوی مادە و تەبسەرەکانی فۆڕماڵیتەن و ژنان تەنیا بە یەکڕێزی وهاوکاری یەکتری دەتوانن ئەمنییەت بۆخۆیان لەنێو کۆمەڵگادا دابین بکەن و دەنگی خۆیان بە ماف خوازانی جیهان بگەیەنن دیسانیش ئەرکی هەر پیاوێکی ئازادی خواز و یەکسانی خوازه کە لە نێو خێزانەکەی خۆیدا ئازادی بدا بە دایک،خووشک وخێزانەکەی بۆ ئەوەی کە ببێ بە فەرهەنگ کە ژنێش مافی هەیە و دەبێ لە ئاست پیاوانەوە بە بەرامبەر ببیندرێ و ڕێزی لێ بگیردرێ.