بەرێووەچوونی کۆبوونەوەی تایبەت بە ٢٥ی نۆڤەمبەر لە چیاکانی کوردستان لەلایەن ژنە پێشمەرگەکانەوە
ژنان: بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی کۆبوونەوەیەک لەلایەن ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە چیاکانی کوردستان بەڕێوەچوو.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتووە ماڵپەری ژنان، رۆژی یەکشەممە ٢ی سەرماوەز لەلایەن کچان و ژنە پێشمەرگەکانی دوو کۆمیتەی“ ژنانی پێشەنگ“ و ”کچانی ڕاسان“ بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەدا پێنج کچ لە پێشمەرگەکانی هێزی تایبەتی حدکا و ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان ئێران چەند مژاریان بۆ بەشداربوانی کۆبوونەوەکە شی کردەوە.
هاورێیان کوێستان محەمەدی لەسەر تەوەری (جۆرەکانی توندوتیژی)، میدیا زاهیری لەسەر تەوەری (مانای توندوتیژی) ، ئەوین یوسفی لەسەر تەووەری (مێژوی ٢٥ی نۆڤەمبەر) ، شنۆ چایچی لەسەر تەوەری (کۆمەڵگەی پێشکەوتو و بەشداری ژنان لە ڕاساندا) و هەروەها دڵنیا وەیسی لەسەر تەوەری( کاریگەری خراپی نەریتەکان لە سەر کۆمەڵگا و چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵیان) بەڕێوەبەرانی ئەم کۆبوونەوە بوون.