ژنان و تێکۆشان بۆ مافەکانیان

ژنان و تێکۆشان بۆ مافەکانیان

 نووسین: پەریسا فەیزی


باسێک لەسەر ئەوە کە ژنان جیاوازی ڕەگەزیان لەگەڵ دەکرێ بۆیە پێوەستە لەبەرامبەر ئەو دۆخە نالەبارە و
هەڵاواردندا پارێزگاریان لە بکرێ.

ژنان وەک پیاوان مرۆڤن تەنیا لە بواری فیزیۆلۆژییەوە جیاوازیان هەیە.بە داخەوە لەتەواوی جیهاندا ژنان لەگەڵ دیاردە ناشرین و تووندوتیژی بەرەو ڕوون،بۆ نموونە توندوتیژی بنەماڵەیی.بەگشتی بەشی زۆرتری ئەو توندوتیژیانەی کە لەبەرامبەر ژنان دەکرێت لەچوار چێوەی دیوارەکانی ماڵەوەیە یانی لە ژیانی شەخسی وان بەڕێوە دەچێ بۆیە دەتوانین ئاماژە بەوە بکەین کە ژنان لە بنەماڵەدا دەرفەتی خۆپێگەیاندنیان زۆر کەمە بەتایبەتی لە بوواری کۆمەڵایەتیدا،لو کۆمەڵگای ئێمەدا کچان یا ژنان تەنیا شتێک کە بەخۆیان تەڵقین دەکەن ئەوەیە کە ژن دەبێ لە ماڵێدا بێ و پیاوەش لە نێو بازار لەکاتێک دا کەکچان و ژنان دەبێ لە هەموو بووارە جیاوازەکاندا خۆ پێدگەیێنن و لێرەدا پیاوەکان نابێ ڕێگریان لێ بکەن و هەروەها وا نیشان بدەن کە ژنان ناتوانن بەڕاستی ئەو پێگەیەی کە مافی خۆیانە پێبگەن و نابێ بۆوان ببنە بەڕدەست بەڵکوو دەبێ ئەوانیش وەکوو مرۆڤێک بۆ گەێشتنی ژنان بە مافی خۆیان یارمەتی دەریان بن.

بەڵام لە هەمووی گرینگتر خودی ژنان خۆیانن کە پێوەستە چاو نەترسانە داکۆکی لە مافەکانی خۆیان بکەن و تەسلیمی وەستی نادات پەروەری کۆمەڵگاو ئایین نەبن.

ژنان لەسەریانە خۆیان پەیگیر بن و شارەزایی تەواو لەسەر مافە مرۆیەکانی خۆیان وەدەست بێنن هەروەها ژن پێویستە بڕوای بە مرۆڤ بوونی خۆی هەبێت و نابێت خۆی لەپیاو کەمتر بزانێت بەڵکوو ئەو دەبێ ئەوە بزانێ شایانی هەموو ئەو مافانەیە کە پیاو هەیەتی و هەتا ژن بۆخۆی بڕوای تەواوی بە مافە مرۆیەکانی خۆی نەبێت کۆمەڵگا ناچار نابێ ئەو مافانەی بۆ دابین بکات.

هەر لەبەر ئەوانەشەکە ژنانی کورد دەبێ خۆیان ئاڵاهەڵگری ڕاستەقینەی بەدەست هێنانی مافەکانی ژنان بن،لەکۆمەڵگای کوردستان دا ژنانی ئێمەش وەک هەموو ژنانی دونیا مافی خۆیانە پشکیان هەبێ.

لە هەموو مافەمرۆیەکان،ڕەنگە ژنانی کۆمەڵگای کوردستان بەهۆی نەبوونی کیانێکی سەربەخۆی نەتەوەیی ئێستا نەتوانن پێداگری لەسەر چەسپاندنی سیتمێکی دێموکراتیک و دادپەروەر بکەنەوە، بەڵام پێوەستە هەر لە ئێستاوە خۆیان پەروەردە بکەن وە کار بۆ دواڕۆژێکی لەو چەشنە بکەن،هەم لە ڕێگەی کاری مەدەنییەوە هەمیش لەڕێگای بەشداری لە بزوتنەوەی نەتەوەیی و پێداگری لەسەر بەرنامەو پڕۆگڕامێکی دێموکراتیک و

یەکسانیخواز بۆ دوارۆژی کوردستان .

هەروەک ئەو جورەی کە ئاگادارین کە ژنان چەکیان لەشان کردووە و شان بەشانی پیاوەکان لە ڕیزی خەبات دا بەشدارن و جودالەوە دەست هێنانی مافەکانیان بۆ وەدەست هێنانی مافی نەتەوایەتی نیشتیمانیش تێدەکۆشن.