پێناسەی ژنان لە کۆمەڵگادا

پێناسەی ژنان لە کۆمەڵگادا

 

نووسین: سەبری فەرهمەند
 

لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە ژنانێکی زۆر لە وڵاتانی پێشکەوتووی ڕۆژاوادا بە وەرگرتنی حەقدەستێکی کەم و نامرۆڤانە و هەروەها بەبێ هیچ ئاسانکارییەک بۆ پێشکەوتنیان هاتنە ناو بازاڕی کارەوە و ئەو بارودۆخە بووە هۆی پێکهێنانی خەباتگەلێکی سینفی، کە ژنانی کرێکاریشی بە شێوەیەک ڕێکخست کە بووە هۆی سەرهەڵدانی ڕێکخراوی ژنان، لە درێژەی خەباتی ئەم بزووتنەوەدا ڕۆژی ٨ی مارس وەکوو ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان دیاری کرا، هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا وەکوو سیمبۆلێک بۆ ئازادی و بەرانبەریی ژنان لە ئاستی دونیادا بەرز ڕادەگیردرێت، بەڵام بە هۆکاری یاساگەلێکی دواکەوتووانە و بەتایبەتی زاڵبوونی یاسای پیاوسالاری کولتوور و دابونەریتی تێکەڵ بە فەرهەنگە جیاوازەکان و ئایینە جیاوازەکان، ژنان لەنێو کۆمەڵگا جیاوازەکاندا سەرکوت دەکرێن و مافەکانیان پێشێل کراوە.

 

بۆیە تەنانەت دەبینین لە زۆربەی وڵاتانی ئورووپایش کە سەرچاوەی دێموکراسی و ئازادی و بەرانبەرین، هێشتا لە یاسای وڵاتەکانیاندا مافی بەرانبەریی نێوان ژنان و پیاوان نەگونجاوە و  بەپێی یاسای ئەو وڵاتانە ئەو پرسە پڕبایەخەی کۆمەڵگا گرینگیی پیی نەدراوە.

 

تەنیا لە ١٨٧وڵاتی جیهاندا تەنیا چەند وڵاتێک لە یاسای بنەڕەتیی وڵاتی خۆیاندا مافی بەرابەریی ژنانیان ڕەچاو کردووە کە ئەو وڵاتانە بریتین لە وڵاتانی: سوئید، بلژیک، دانمارک، فەرانسە، لیتونی و لوگزامبۆرگ، کە گرینگییان بە مافی ژنان داوە و وەکوو خڵەکانی تری یاسای وڵات لە یاسای بنەڕیتیی وڵاتەکەیاندا لەبەرچاویان گرتووە.

 

بۆیە ناپێشکەوتووی کۆمەلگای مرۆڤایەتی وای کردووە کە ڕۆژێک لە ساڵدا دیاری بکرێت و لەورۆژەدا مافی ژنی تێدا  ڕچاو بکرێت، ئەوە دەتوانێت بۆ کۆمەڵگای جیهانی کارەسات بێت کە لە ساڵێکدا تەنیا رۆژێک و لەو ڕۆژەدا بیر لە مرۆڤێک وەکوو ژن بکرێت کە نیوەی کۆمەڵگاش پێک دەهێنن، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە کولتووری دواکەوتووی سەقەت و پێشگر بە پێشکەوتووە کۆمەڵایەتییەکان وای کردووە کە کۆمەڵگای جیهانی، یان عەقڵیەتی کۆنتر یا ئەم سەردەمەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە دانانی ڕۆژێک بە ناوی ٨ی مارس وەکوو ڕۆژی جیهانیی ژنان، ترس و تۆقاندنێکی زۆر دەخاتە نیو ئەو کۆمەڵگا دواکەوتوانەوە، دەبوا ئاستی گەشەکردنی کولتووری کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی تاکی کۆمەڵگاکانی جیهان لە ڕوانگەیەکی جیاواز و ئاواڵاوە بیانڕوانیایەتە ئەم رۆژە.

 

لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان یان گەڕانەوەی ماف بۆ ژنان تەنیا ئەرکی خۆدی ژنانە و لە بەرانبەردا ئەرکی پیاوان لە بەرانبەر ئەو بێ مافییەدا و ڕۆڵ و نەخشی پیاوان لە پاڵپشتی و هاودەنگی لەگەڵ ژنان لە کۆمەڵگای گەشە نەکراوەکاندا چۆن دەبێت، بۆ نمونە کۆمەڵگای ئیران و کوردستان، لە کاتێکدا پیاوانی نێو ئەم كۆمەڵگایە لەلایەن نیزامی خاوەن دەسەڵاتەوە لەگەڵ زۆرترین ستەم بەرەوڕوون، لیرەدا وڵام ئەوەیە کە، تەنیا ئەرکی ژنان نییە کە دەبێت هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مافی ژنان بدەن و دەبێت پیاوانیش پاڵپشت و هاودەنگ بن لە بۆ بەدەست‌هێنانی ئەو مافانە.

 

ئیمە ئەگەر لێرەدا ئاوڕێک لە مێژوو بدەینەوە، دەبینین کە ئەوە ڕەگەزی پیاو بووە ژنانی سەرکوت کردووە و دەبێت خۆدی پیاوان کە بەردی بناغەی ئەم نادادپەروەری و نابەرانبەرییەی لە باری ئایینی و فەرهەنگی ئابووری ژنانەوە، کە لەلایەن عەقڵیەتی پیاوانەوە داڕژراوە، بۆیە دەبێت پیاوانی کۆمەڵگا بە گۆڕینی عەقڵیەتی خۆیان بیرکردنەوەی خۆیان لە باری فەرهەنگییەوە، لە سەرەتادا دەبێت لە بنەماڵە و خێزانی خۆیانەوە بۆ گۆڕینی ئەم عەقڵیەتە دەست پێ بکەن بۆ پەروەردەکردنی خێزانێک لەگەڵ فەر‌هەنگێکە کراوەدا، دەبێت ڕەوتی ڕوو لە گەشەی کۆمەڵگا و نەمانی ئەو کولتوورە دواکەوتووە بە هاوکاری و هاودەنگبوون و پێشەنگبوونی پیاوانی ئازادیخواز و هەوڵ بۆ نەمانی ئەو ئاکار و کردەوانە کە لەباری یاسایی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەوە کە دژ بە ژنان دێتە مەیدان و دەبێت پێشی پێ بگرن.

 

دیارە پیاوانی ئیمە لە کۆمەڵگای کوردستاندا بە زۆرینە بێ دەسەڵاتن و لەلایەن ڕێژیمەوە مافی ئەوانیش پێشێل کراوە بەڵام دەبێت پیاوانی ڕۆشنبیر هاوشان لەگەڵ ژنانی پێشکەوتنخواز ڕچاوگەری ئەو فەرهەنگە پێشکەوتووە بن، کار بکەن لە ڕاستای ڕۆشنبیرکردنەوەی کۆمەڵگا و هەروەها ڕۆشن کردنەوەی ئەو کۆمەڵگا کە ئێمە وەکوو ئامانجێک بۆمان گرینگە.

 

بەداخەوە بە هۆی سیستمی ڕێژیمی ئیسلامی و زاڵبوونی ئایینی ئەو وڵاتە، پیاوانی کۆمەڵگای کوردستان بە حوکمهی ژێردەستەبوونی خەڵکانی ئەو وڵاتە و هەروەها لە باری فەرهەنگییەوە ژنانی ئەو وڵاتە لەلایەن پیاوان و کۆمەڵگا بە نیوەی پیاوێک چاویان لێ کراوە، بە دڵنیاییەوە هەتا سیستم و ماهیەتی کپماری ئیسلامی حاکم بێت، بەداخەوە نە ژنان دەتوانن و نە پیاوانی ئازادیخواز دەتوانن بەو ئامانجە کە کۆمەڵگایەکی پێشکەوتووخواز هەیەتی لە پیاوان نایەتە دی.

 

بەلام دەبینین کە ئازادی و بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان بە یارمەتی پیاوانی چاوکراوە دێتە دی و دەتوانن بە داخوازی و مافی بەرانبەری و یەکسانیی خۆیان بگەیەن.