بەرپرسانی یەکیەتیی ژنان پێشمەرگەکانی شاخیان بەسەر کردەوە

بەرپرسانی یەکیەتیی ژنان پێشمەرگەکانی شاخیان بەسەر کردەوە

 

بەرپرسانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان لە شاخ کرد و وێرای بەڕێوەبردنی چەندین کۆبوونەوە و دانیشتن، دوو کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانیان لە شاخ ساخ کردەوە.
 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە ماڵپەڕی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ١٦ و ١٧ی ڕەزبەر، وەفدێکی یەکیەتیی ژنان کە پێکهاتبوون لە هەر یەک لە شنە دوودگەر، سکرتێر و سەیران عێزەتی جێگری سکرتێری یەکێتی ژنان سەردانی بنکەکانی هێزی پێشمەرگەیان لە چیاکانی کوردستان کردووە.
 

لەو سەردانە دوو ڕۆژەدا، بەرپرسانی یەکیەتیی ژنان دوو کۆبوونەوەیان لە هێزی ١١٥ و ١٢٢ی پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوە بردووە و دواتر دوو کۆمیتەی ژنانیان  بە ناوەکانی ”ژنانی پێشەنگ“ و ”کچانی ڕاسان“ لە نێو کچان و ژنانی پێشمەرگە لە چیاکانی کوردستان ساخ کردەوە.
 

لەو کۆبوونەوانەدا هەر یەک لە شنە دروودگەر سکرتێری یەکیەتیی ژنان و سەیران عێزەتی جێگری سکرتێری یەکیەتیی ژنان ئامادەبوون جێگای ئاماژەیە سکرتێری ئەو رێکخراوەیە لە سەر مێژووی یەکیەتیی ژنان، جۆری چالاکی یەکیەتیی و هەروەها پرسەکانی تایبەت بە ژنان بۆ بەشداربوانی کۆبوونەوەکان قسەی کردووە و بەشداربوانیش بە ڕخنە و تێبینییەکانی خۆیان کۆبوونەوەکانیان دەوڵەمەندتر کردووە.