بەرێوەچوونی دەورەیەکی پەروەردەیی بۆ ئەندامانی یەکیەتیی ژنان

بەرێوەچوونی دەورەیەکی پەروەردەیی بۆ ئەندامانی یەکیەتیی ژنان

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران،خولێکی پەروەردەیی بۆ ئەندامانی خۆی بەرێوە برد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ژنان، بەشێکی دیکە لە دەورەیی پەروەردەیی یەکیەتیی ژنان لە ماوەی ڕۆژانی کۆتایی مانگی خەرمانان بەرێوەچوو کە بریتی بوو لە چوار کلاسی پەروەردەیی لە ژێر ناوەکانی (مێژویی یەکیەتیی ژنان، کاری ڕێکخراوەیی، بەرنامە و ئەساسنامەی یەکیەتیی ژنان، تەندروستی خێزان، ژن لە یاساکانی رژیمی ئیسلامی ئێراندا)

شایانی باسە هەریەک لە بەرێزان خاتوو فاتمە عوسمانی، خاتوو شنە دروودگەر، خاتوو شیوا مورادی و خاتوو کنێرە مێهرفەر، ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەو کلاسانەیان لەسەر شان بووە.


ئەم دەورە پەروەردەییە بۆ ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە بنکەی سەرەکی ئەو ڕێکخراوە بەڕێچوو و بڕیار وایە لە رۆژانی داهاتوودا، بڕوانامەی کۆتایی پێشکەش بە بەشداربووان بکرێت.