ئەندامێکی دێرینی یەکیەتیی ژنان کۆچی دوایی کرد

ئەندامێکی دێرینی یەکیەتیی ژنان کۆچی دوایی کرد

ڕۆژی هەینی ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، “نەهیە خانم سوڵتانپەنا” ئەندامی وەفاداری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دایکی شەهید "قادر ئیزەدپەنا"، خەڵکی گوندی "ڕەنگە‌ ڕێژان"، دوای تەمەنێک پڕسەروەری، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا، لە شاری "سەقز" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

نەهیە خانم ژنێکی لێهاتوو، نیشتمانپەروەر، ڕووناکبیر، هۆگری شێعر و ئەدەب و جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی سەقز بووە.


ناوبراو ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی، بوو بە ئەندامی حیزبی دێموکرات و دواتر بووەتە  ئەندامی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات.

"نەهیە خانم" هەروەها خوشکی نەمران و خەباتگێڕانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، "قادرخان"، "ئەنوەرخان" و "ئاغە عەلی" سوڵتانپەنایە.

نەهیە خانم هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە.

تەرمی ئەو ئەندامە شۆڕشگێڕە لە زێدی خۆی، گوندی "ڕەنگە ڕێژان" بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری نەهیە خانم دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.