دیداری ڕێکخراوی ژنان لە گەڵ دوو ئوستورەی خۆڕاگری

دیداری ڕێکخراوی ژنان لە گەڵ دوو ئوستورەی خۆڕاگری


ئەمڕۆ یەکشەممە دووی پووشپەری ١٣٩٩ی هەتاوی، ڕێکخراوە دیموکراتیکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دیدارێکدا پێشوازیان لە دوو پێشمەرگەی دێرین و خۆڕاگر بەرێز ”والی درودی“ و بەڕیز“عوسمان مستەفاپوور“ کرد.
 

لەو دیدارەدا کە سێ ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنان، یەکیەتیی لاوان و یەکیەتیی خوێندکاران ئامادە بوون، باس لە رووداوەکانی ڕۆژ و چالاکیەکانی حیزبی دێموکرات کرا و هەروەها ئامادەبووان بە گوێیان لە داستانی حەماسە و خۆڕاگری دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە سیاچاڵەکانی رژیم ئێران گرت.

شایانی باسە کاک عوسمان و کاک والی دوو پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتن کە دوایی ساڵانێک خۆڕاگری لە زیندانەکانی ئێران، پەیوەست بە ڕیزەکانی شۆرش بوونەوە.