"ئەگەر کچێکم ببێت"

"ئەگەر کچێکم ببێت"

"ئەگەر کچێکم ببێت"

ئەگەرکچێکم ببێت ئەڕوانم لەچاوەکانی
نەکا لێی ئەسرین ڕژابێ و شکا بێ دڵی جوانی

ئەگەر کچێکم ببێت زوڵمەت بەسەریا ناهێنم

تا من مابم وەکوو کۆرپە دەیلاوێنم
بەڵام نەک کچ وەکوو مرۆڤ باری دێنم

ئەگەر کچێکم ببێت

فێری دەکەم نەک بە جەستە و بە لەنجەو لار
بە هزر و بیر
خۆی بنوێنێ
لەپێناوی هیچ شتێکا مرۆڤ بوونی نەدۆڕێنێ

ئەگەر کچێکم ببێت بەجێگای لێدان و ترسان
فێری دەکەم وچان وچان
ئەوەی پێویست بێت بۆ ژیان

ئەگەر کچێکم ببێت دووری دەکەم لە ڕق و قین
ماتەم و شین ....

فێری دەکەم ئەوینداری و ژیان و ژین

فێری دەکەم بە تێکۆشین
فێری دەکەم
بۆ بە دی هاتنی ئاواتی ئستوار بێ
بەڵام لە گوێیدا دەخوێنم
دنیا هیچە وەک ڕێبوار بێ

✍️ #ساڕێژ_ڕەمەزانی