فەرهەنگێکی تایبەت بە بواری فمینیسم چاپ و بڵاو کرایەوە

فەرهەنگێکی تایبەت بە بواری فمینیسم چاپ و بڵاو کرایەوە

فەرهەنگی هانی تایبەت بە زاراوە و بیرۆکە فمینیستیەکان چاپ و بڵاو کرایەوە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژنان، لەڕۆژانی ڕابردوودا کتێبێکی تایبەت بە زاراوە و بیرۆکە فمینیستیەکان بە ناوی فەرهەنگی ”هانی“ چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

  فەرهەنگی هانی کاری لێکۆڵینەوە لەسەر وشەکانی تایبەت بە مەکتەبی فمینیسمە کە لەلایەن لێکۆڵەر ”فەرەیدون پەروازە“ لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەنجام دراوە. شایانی باسە فەرەیدون پەروازە یەکێک لە نووسەرانی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە مەریوانە.
پێشەکی کتێبەکە لەلایەن مەسعود بینەندە سەرنوسەری گۆڤاری زرێبار نوسراوە و ئاماژە بە گرینگی ناوەرۆکی ئەو لێکۆڵینەوەیە دراوە.

ئەم کتێبە ٣٠٨ لاپەڕەیە و بە وردی بابەتەکانی تایبەتبە فمینیسم تێدا شی کراوەتەوە.