ژنێکی گەنج لە سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ژنێکی گەنج لە سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ژنان: لە درێژەی خۆکوژیەکانی ژنان و کچانی کورد، ژنێكی خەڵکی شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕۆژی دوشەممە (١٠ بانەمەڕ ٩٧/ ٣٠ئاپریل ٢٠١٨) ژنێکی گەنجی خەڵکی سنە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ماڵپەری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم ژنە تەمەن ٣٠ ساڵانەی “سارا زەمانی دادانە” دانیشتویی گەرەکی غەفووری سنە ڕاگەیاندووە.

ئەم ژنە گەنجە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکۆژی داوە و لە نهۆمی ٣ی بینایێکەوە خۆی فرێ داوەتە خوارەوە.


بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری”هەنگاو” لە ماوەی ١٠ رۆژی ڕابردوو لانیکەم٦ ژن و کچی کورد لە شارەکانی ئورمیە ، بۆکان، مەریوان، ڕوانسەر، شنۆ و سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.