​بانە - ژنێک بە هۆی پشتیوانی لە مانگرتوان دەستبەسەر کرا

​بانە - ژنێک بە هۆی پشتیوانی لە مانگرتوان دەستبەسەر کرا

ژنان: هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێران ژنێکی خەڵکی بانەیان دەستبەسەر و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردووە.


ڕۆژی سێشەممە (٤ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٨)، هێزەئەمنیەکانی ئێران لە شاری بانە ژنێکی گەنجیان بە ناوی “ڕەعنا موحەممەدی” لە ناوەندی ئەم شارە دەستبەسەر کردووە.


بەپێی هەواڵی بڵاو کراو لە ماڵپەری ڕێکخراوی مافیر مرۆڤی “هەنگاو” ڕەعنا بە هۆی پشتیوانی لە مانگرتنی کاسبکاران و هاندانی خەڵک بۆ پشتگیری مانگرتنەکان لە ناوەندی شاری بانە دەستبەسەر کرا.


ڕەعنا موحەممەدی دوای چەند کاتژمێر دەستبەسەر کران و لێکۆڵینەوە بە شێوە کاتی ئازاد کرا.