حیزبی دێموکرات و پرسی یەکسانی و ئازادی ژن..
2019-03-04 19:18:52
ژنی کورد .!
ژنانی کورد !
نە وەک ژنانی عەرەبن
نە وەک ژنانی تورکن
نە وەک ژنانی عەجەمن
نە وەک ژنانی ئەمریکا و
نە ئورووپا و
نە جیهانن .!
ژنانی کورد
پێشمەرگەن و
پارێزەری کوردستانن.!
کچی کورد زەعیفە نییە
شۆڕشگێڕە
وەک هەر پیاوێ.!
فێسو لەچکی داماڵیوە و
مەیکاب و
سووراوی ناوێ.!
لە باتی قەڵەمی چاوی
پێنووسی شۆڕش هەڵدەگرێ
لە پێناوی ئازادیدا
بۆ گەل و
نیشتمان دەمرێ.!
ژنی کورد زەعیفە نییە
خەباتکار و
قارەمانە.!
لەوەتەی کە شۆڕش هەیە
لە سەنگەری بەرخۆدانە
بۆ ڕزگاری نەتەوەکەی
چەکی شەرەفی لە شانە.!
عارف عزیزی