مەریوان ـ ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەریوان ـ ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ژنان: ژنێک لە مەریوان بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


بەپێی ڕاپۆرتی بڵاو کراوە لە ماڵپەڕی “هەنگاو”، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی (٣١ی خاکەلێوە / ٢٠ ئاوریل)، ژنێکی کورد لە مەریوان خۆی هەڵواسیوە.


ئەم ژنە کە ناسنامەی “پاییزە ئیبراهیمی” ڕاگەیەندراوە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دەستی داوەتە خوکوژی و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.