بەشداری نوێنەری یەکیەتیی ژنان لە کۆنفرانسی یەکیەتیی ئافرەتان


بەشداری نوێنەری یەکیەتیی ژنان لە کۆنفرانسی یەکیەتیی ئافرەتان
 


بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی هەینی ٢ی ڕەشەمە، نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ لە سەر دەعوەتی فەرمی رێکخراوی یەکیەتیی ئافرەتانی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی ئەو رێکخراوە کرد.
 

خاتوو دەریا بابیل بە سەرپەرەستی هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنان، لەو کۆنفرانسەدا بەشداربوون و چەپکە گووڵی پیرۆزباییان پێشکەشی ئەو رێکخراوە کرد.
 

هە درێژەدەا، پەیامی یەکیەتیی ژنان لەلایەن نوێنەری ئەو ڕێکخراوە خوێندرایەوە. لە پەیامەکەدا ئاماژە بە خۆشحاڵی یەکیەتیی ژنان بۆ بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی کۆنفرانس و بەڵێنی هاوکاری و کاری هاوبەش لەگەڵ یەکیەتیی ئافەرتان دووپات کرایەوە.