بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆی یەکیەتیی ژنان کۆنگرەی چوارەم

بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆی یەکیەتیی ژنان کۆنگرەی چوارەم


بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆی
یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
پەسەندکراوی کۆنگرهی چوارهم

پێشەکی
بەسەرنجدان بە لێکۆلینەوە لە مێژووی ئالووگۆڕە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بۆمان دەردەکەوێ
کە لە زۆربەی کۆمەڵگاکاندا لەگەڵ بوونی جیاوازیی فەرهەنگ و شارستانیەت و داب و نەریتەکان،
بە شێوەی جۆراوجۆر ستەم بەرامبەر بە ژنان رەوا بینراوە، بەڵام لە رەوتی پێشکەوتنی وڵاتان و
کۆمەڵگاکان لە بواری کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی و تەنانەت پیشەسازی و
تکنۆلۆژی و زانیاریدا، قوناغ بە قۆناغ بوار بۆ دابین بوونی مافی زیاتر بۆ ژنان رەخساوە و ئاستی
نایەکسانیەکان دابەزێوە.
مرۆڤ هە لە سەرەتاوە سەر، بۆ ئاسایش و مانەوی خۆی و ژیانێکی باشتر و دادپەروەرانەتر
لەهەوڵ و خەباتدا بووە. ژنانیش وێرای ئەوەی کە بۆ ئامانجە گشتیە مرۆڤایەتیەکان هەوڵیانداوە و
تێدەکۆشن، لە پێناوی گەیشتن بە ماف و ئازادییە تایبەتییەکانی خۆیان و رهواندنهوهی ستهمی
رهگهزی له خهبات و تێکۆشاندا بوون. لە ئاکامی ئەم خەباتە بێپسانەوەیەدا، هەر ئێستا ژنان لە
ههندێک وڵاتی جیهاندا بە بەشێک لە مافەکانیان گەیشتوون و توانیویانە لە ناو کۆمەڵگەی خۆیاندا
زیاتر لە جاران جێگای خۆیان بکەنەوە و هاوتای پیاوان لە بەرێوەبردنی وڵاتی خۆیاندا بەشداری
بکەن و لە وڵات و کۆمەڵگاکانی تریش خەبات بۆ وەدەستهێنانی ویست و داخوازەکانیان هەروا
درێژەی هەیە.
گومانی تێدانیە کە ئەو خەباتە رەوا و عادڵانەیە سەرئەنجام سەردەکەوێ و درەنگ یان زوو
کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەسەر هەڵاواردنی رەگەزی دا زاڵ دەبێ. ئەگەر نۆرمە کۆمەڵایەتیەکان بە
دژی ماف و ئازادییەکانی ژنان بوون، رێژیمە کۆنەپەرست و دواکەوتووەکانیش رەوتی
چەوساندنەوەی ژنانیان توندتر کردووە و بە هەموو ئامراز و رێوشوێنێک بەربەرستیان لەبەردەم
رەوتی وشیاربوونەوە و گەیشتن بە ماف و ئازادی ژنان دروستکردووە. نموونەیەکی ئەو رێژیمە
کۆنەپەرستانە کە لەم سەردەمەدا لە دڕندانەترین شێوەکانی چەوساندنەوەی ژنان کەڵک
وەردەگرێ رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە؛ ئەم رێژیمە بە کردهوە نیشانی داوە کە دەیهەوێ ژنان
بگەرێنێتەوە نێو دونیای تاریک و بێدەنگی سەدەکانی نێوەراست. رێژیمی ئاخوندی لەو پێوەندییەدا
بەرادەیەک ستەمکارانە جووڵاوەتەوە و دەجوولێتەوە کە تەنانەت وەپێش باقی حکوومەتە
ئیستبدادییەکانی دیکەش کەوتووە.
ژنانی ئێران و بە تایبەتی کوردستانی ئێران کە لەبواری فەرهەنگی و خەباتگێرییەوە خاوەنی
کارنامەیەکی پرشنگدار و پڕ لە فیداکاریین، هیچکات سەریان بۆ سیاسەتی کۆنەپەرستانەی رێژیم
نەوی نەکردووە و بەهەر شێوەیەک بۆیان کرابێ ناڕەزایەتی خۆیان لە داسەپاندنی ستەم و
زۆردارییەکانی رێژیم دەڕبریوە. ژنان چ بە بەشداریکردن لە خەباتی گشتی کۆمەڵایەتی خەڵک بۆ
گەیشتن بە ئازادی و دیمۆکراسیدا و چ پێکهێنانی رێکخراو گەلی تایبەت کە ژنان و خەبات لە
پێناوی وەدەستهێنانی مافە تایبەتییەکانی خۆیاندا نیشانیانداوە کە دەیانهەوێت بەسەر
کۆسپەکاندا زاڵ بن و بەرەو دەستەبەربوونی ئامانجەکانیان هەنگاو بنێن؛ بێگومان گرتنهبهری ئهو
رێگایانه و کۆمهڵێک رێگای تازه و مۆدێرنی دیکه، ژنانێکی وشیار و خهباتکار، بهرامبهر پرسهکانی
خۆیان و کۆمەڵگا پهروهرده دهکات که دهتوانن له کات و بوارهکاندا خاوهن ههڵوێست بن. تاکوو
بهشداری ژنانیش له گرتنهبهری ئهو رێگانه زیاتر بێت، به بهرپرسیارتی زیاترهوه ههڵسووکهوت
دهکهن و لە سەردەمی ئێستاش دەبینن لەگەڵ ئەوەی گوشار و سەرکوتەکان بە هەموو شێوەک
3
لەسەر ژنان توندتر بووە، ژنان بیزاریان بەرامبەر ئەو رژیمە زۆرتر بووە و لەهەر شوێنێک گوتنی
"نا"یەک لە لایەن ژنێکەوە بێتە ئاراوە، دەچێتەوە چوارچێوەی خەباتی ژنانەوە.
لە کوردستانی ئێراندا بۆ یەکەم جار لە سەردەمی شکۆداری حکوومەتی کۆماری کوردستاندا
رێکخراوێکی تایبەت بە ژنان دامەزرا و دەستی بە تێکۆشان کرد. ئەو رێکخراوە بە ناوی
"یەکیەتی یایان" دەستی بەکار کرد و دواتر بە ناوی "یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی
ئێران" پێی نایە گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشانەوە و هەوڵدان بۆ دابینکردنی مافه ئینسانیهکان و بیری
یەکسانی، وێرای تێکۆشان لە پێناوی دەستەبەرکردنی مافە نەتەوایەتییەکانیدا، کردە بەرنامەی
کار و تێکۆشانی خۆی.
یەکیەتی ژنانی دێموکرات کوردستان لەسەردەمی کۆماری کوردستاندا، لە هەلوومەرجێکدا پێک
هات کە کۆمەڵگای کوردستان، لە کۆمەڵگایەکی دەرەبەگایەتی بوو، لە دەورانێکدا کە بە پێی
تایبەتمەندییەکانی، ژنان لە کەمترین مافی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری بێ بەش بوون. بەو
حاڵەش لە فەزایەکی دیمۆکراتیکدا کە کۆماری کوردستان پێکی هێنابوو، ژنانی کورد توانیان لە
دەوری یەکتر کۆببنەوە و کاری رێکخراویی و بەشداری لە پرسەکانی تایبەت بە ژنان و کۆمەڵگا
ئەزموون بکەن و لە چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دا بەشدار بن و لەو سۆنگەیەوە
تارادەیەک رێگا بۆ چارەسەری گیروگرفتەکانی خۆیان بدۆزنەوە.
دوای نسکۆی کۆماری کوردستان و بە تایبەتی دوای کۆدیتای ٢٨ ی گەڵاوێژی ١٣٣٢ ی هەتاوی
بەدژی دەوڵەتی قانوونی "موسەدق" و زاڵبوونی دیکتاتۆری پاشایەتی بەسەر ئێراندا، بۆ ماوەیەک
تێکۆشانی یەکیەتی ژنان تووشی وەستان هات، تا سەرنجام لە ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ ی
هەتاویدا بە هۆی سەرکەوتنی ڕاپەڕینی پڕشکۆی گەلانی ئێران سەرلەنوێ لە کوردستان و ئێراندا
دەرەتانی تێکۆشانی ئازادانە بۆ ژنان رەخسا. لەو دەرفەتەدا یەکیەتی ژنانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران سەرلەنوێ خەباتی ئاشکرای خۆی دەستپێکردەوە و لە ماوەیەکی کەمدا توانی
بە کەڵکوەرگرتن لەو دەرفەتە و هەروەها ئەو ئاڵووگۆرەی کە بەسەر پێکهاتەی کۆمەڵدا هاتبوو ژنان
بە شیوەیەکی بەرچاو لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە. هەر بۆیەش توانی لە بواری وشیارکردنەوهی
ژناندا رۆڵی گرنگ بگێڕێ و بە شێوەیەکی بەرچاو بیانکێشێتە مەیدانی خەباتەوە.
لەو پێوەندییەدا نابێ رۆڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لەبیر بکەین، کە وەک حیزبی
پیشەنگی بزووتنەوی خەڵکی کوردستانی ئێران لە یارمەتیدان بە یەکیەتی ژنان کەمترخەمی
نەکردوە.
ئێستا ژنان بەداخەوە لە ژێر گوشاری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا دەرەتانی رۆڵگێڕانیان لە زۆر
بواری کار و تێکۆشانی نێو کۆمەڵگادا نیە. بەو حاڵەش لە بەرانبەر رووداوەکاندا بێلایەن نین و
بەرانبەر بە چارەنووسی خۆیان و نەتەوەکەیان هەست بە بەرپرسیاریەتیەکی زۆر دەکەن. هەر
ئەوە کە لە قۆناغی ئەم دواییەی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ئێراندا
ژنان فیداکارییەکی لە رادەبەدەریان نواندوە، نیشانەی ئەو راستییەیە. هەتا ئێستا نە نەتەوەی
کورد لە کوردستانی ئێران بە مافەکانی خۆی گەیشتووە و نە ژنانی ئێرانیش توانیویانە بە مافه
ئینسانیهکانی خۆیان وەکوو ژن و مافی هەبوونی ماف بگەن، هەر بۆیە خەباتی ژنان لە کوردستان
بۆ گەیشتن بە هەردوو مەبەستی سەرەوە هەروا درێژەی هەیە و بێگومان هەتا سەرکەوتن لەگەڕ
ناکەوێ، لەو پێوەندییەدا یەکیەتی ژنان هەوڵدەدا خەباتی ژنانی کوردستانی ئێران بە شێوەکی
4
گونجاو لەگەڵ بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێستای جیهان و وڵاتەکەمان رێک بخا و
بەرەوپش بەرێ و خاوەن گوتاری مرۆڤتەوەرانەی تایبەت بە خۆی بێت، بۆ ئەم مەبەستەش سوود
لە ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتووی دیمۆکراتیک وەربگیرێت.
بەرنامە و پێرەوی نێوخۆی
یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
"ئەرکی ئەم قۆناغە تا سەرکەوتن و دەسپێکی خەبات لە کوردستانی ئێران"
یەکیەتی ژنان بەمەبەستی ئاشناکردنی ژنانی کوردستان بە هەموو ماف و ئازادییەکانیان و بۆ
وەدستهێنانی ئەو ماف و ئازادییانە خەباتێکی ئوسوولی و لێبراوانە بەڕێوە دەبا. لەو پێوەندییەدا
هەوڵ دەدا لە پشتیوان و هاوکاریی هەر کەس و دامەزراوەیەکی دێموکرات و پێشکەوتنخواز کەڵک
وەرگرێ کە دەستی یارمەتی بۆ درێژبکا. بە تایبەتی یەکیەتی ژنان بە چاوی رێزەوە دەڕوانێتە
هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەمبەر پرسی ژنان و هەوڵدان بۆ
دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە چوارچێوەی ئێرانێکی فیدراڵ و دێموکراتیکدا.
ئامانجە سیاسیەکانی یەکیەتی ژنان بەشداری و پشتگیری کردنی شێلگیرانەی جووڵانەوی
رزگاریخوازی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ئێران لە پیناو سەربەستی و مافی چارەنووسی خۆیدا
هاوتەریب لەگەڵ بزووتنەوی یەکسانیخوازانەی ژنی کورد، کە لە بەرنامەی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران گەڵاڵە کراون.
هەروەها لەقاودانی سیاسەت و هەڵوێستی زاڵمانە و هەڵاواردن و رەفتاری سەرکوتکەرانەی رژیم
بەرانبەر بە ژنان و پەردە هەڵماڵین لەسەر رەفتاری ریژیمەکانی زاڵ بە سەر کوردستان بە تایبەتی
کۆماری ئیسلامی ئێران و دەستەبەرکردنی مافی هەبوونی مافی یەکسانی سیاسی و
کۆمەڵایەتی بۆ ژنان و بەشداری کارا و شوێندانەر و راستەقینە لەسەر سیاسەتە گشتی و
تایبەتیەکانی وڵات.
ئامانجە کۆمەڵایەتییەکانی یەکیەتی ژنان وەدستهێنانی مافه ئینسانیهکان و بنیادنانی بیری
یەکسانی دادپەروەرانەی رەگەزییە لە ناو کۆمەڵگا و لە نێوبردنی ئەو زۆڵم و زۆرەیە کە لە کۆنەوە
بەسەر ژنان داسەپاوە. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە یەکیەتی ژنان لە قۆناغی ئێستا و بۆ قۆناغەکانی
داهاتووش بەم شێوەیە کار دەکات:
بواری فیکری و سیاسی:
5
 هەوڵدان بۆ پێکهێنانی هەستی باوەر بەخۆبوون و هاندنانی ژنان بۆ بردنەسەری پلەی
خوێندەواری و ئاگایی پێوەندی دار بە ماف و ئازادییەکانی خۆیان و تێگەیشتنی سیاسی و
کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی.
 وشیارکردن و بردنە سەرەوەی ئاگایی ژنان لە بواری مافە رەواکانیان و هاندانیان بۆ
هەوڵدان لە پێناوی وەدست هێنانیدا و هەروەها هەوڵدان بۆ رووبەڕووبوونەوە و لەنیوبردنی
هەرچەشنە داب و نەریتێکی دزێوی کۆمەڵگەی کوردەواری و هەرچەشنە جیاوازییەک کە
پیش بە دابین بوونی مافی ژن و بیری یەکسانی بگرێت.
 تێکۆشان بۆ لەنێوبردنی بیر و بۆچوونی دواکەوتووانە و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی هەرچەشنە
هەڵاواردنێکی رەگەزی لە کۆمەڵگەی کوردستان، کە لێرەدا یەکێتی ژنان ئەمە بە ئەرکێکی
حیزب دێموکرات و لایەنە سیاسیە شوێندانەرەکان دەزانێت بۆ ئەوەی بۆ ئەم مەسەلانە کار
بکەن و گرنگی پێ بدەن و دەسەڵاتێکی زیاتر بدەن بە یەکێتی ژنان وەک رێکخراوێکی
شووێندانەر لەپرسی ژن بۆ ئەوەی بتوانێت بە جدی کار لەسەر ئەم مهسهلانه بکات.
 یەکیەتی ژنان خەبات دەکات بۆ بنبڕکردنی هەر چەشنە هەڵاواردنێک لە کۆمەڵگەدا و
رووبەڕووبوونەوەی بیری بە کەم بینینی ژنان وهک رەگەزی پلە دوو.
 هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری کۆمەڵگە لەمەڕ پرۆسەی دیمۆکراسی، بە
تایبەت بۆ تێگەیشتن لە رۆڵ و کاریگەری ژنان لە پرۆسەی سیاسیەکان و
دیمۆکراتیزەکردنی کۆمەڵگەدا.
 هاندان و پاڵپشتی ژنان بۆ خەبات دژی پەراوێزخستن وچەوسانەوە لە لایەک و بۆ
بەشداری لە پرۆسە سیاسییەکان بۆ بەدەستەوەگرتنی بەرپرسایەتی لە لایەکی دیکەوە،
بەشداری کردن لە پرۆسەی گەشەپێدانی کۆمەڵگە و چالاک بوون لە هەڵبژاردنەکاندا چ
وەک دەنگدەر و چ وەک کاندید. چونکە هاتنە پێشەوە و بەشداری سیاسیانەی ژن
بەتایبەتیش لە ئاستەکانی بڕیاردان لە ئاستی سەرەوە وخزمەت بە ئامانجە
ستراژییەکانی ژنان دەکات و دەبێتە هۆی خۆبینینەوەی ژن لە ئاستی دەسەڵات و هێز
وەک بنەمایەکی بیری یەکسانی لە کۆمەڵگادا .
 هەوڵدان بۆ هاتنەپێشەوە و بەشداری ژنان لە هەموو بواەرکانی کۆمەڵگا، بۆ ئەوەی بتوانن
بە ئاگایی و بەرپرسیارەتییەوە بەرامبەر مەسەلهکانی خۆیان و کۆمەڵگا هەڵویست بگرن و
خاوەن گوتار و پێگەی خۆیان بن. ئەم پرسە دەبێت لە قۆناغی ئێستاش رەچاو بکرێ، بەو
پێیەی کە حیزب دێموکرات وەک ناوەندێکی دێموکرات و رزگاریخواز کە گرینگی بە پرسی
ژن دەدا و یەکیەتیی ژنانیش لەو چوارچێوەیەدا چالاکی دەکات، کار بۆ پەروەردە و
پێگەیاندنی ژنان بکرێت و لەم بوارەدا بەرنامە هەبێت و لە ئۆرگان و ناوەندەکان دا شوێنی
کارا و شوێندانەر بۆ ژنان دیاری بکرێت و بەشداری بە ژنان بکرێت لە پرۆسەی سیاسی
حیزب و کارەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو و گەڵالە بۆ دارێژراو ئەنجام بدا.
 یەکیەتیی ژنان هەوڵدەدات بۆ چەسپاندن و پەیرەوکردنی بەرنامەی کورتخایەن و
مامناوەند و درێژخایەنی تایبەت بە پەروەردە و گەشەپێدان و تواناسازی ژنان لە
سیستەمی داهاتووی وڵات لە ئایندەی ئێران و کوردستاندا وەکوو بەرنامەیەکی ستراتیژی
دەسەڵات، کە ئەمە دەبێت له چوارچێوهی سیستهمه سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و
فەرهەنگییهکان پەیرەو بکرێت.
 یەکیەتیی ژنان بۆ هاتنە پێشەوە و بەشداری ژنان لە پەوەردە و پێگەیاندنی لە هەموو
بوارەکان دا هەوڵدراوە لە قۆناغی ئێستای دا لە چوارچێوەی حیزبی دێموکراتی کوردستای
6
ئێران و رێکخراوی ژنان بۆ بەشدارییەکی کارا لە خەباتی نەتەوەیی و رەگەزی خۆیدا
تێدەکۆشێ.
بواری یاسایی:
 رێخۆشکردن بۆ دابینکردنی مافی یەکسان و هەروەها کەڵک وەرگرتن لە شێوەی کۆتا بۆ
بەشداری کارا و شوێندانەر لە نێو سەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەتی کوردستان و
رێکخراوەکان و حیزبەکاندا بە مەبەستی تواناسازی ژنان و خزمەت بە قەرەبووکردنەوە و
گەشەپێدانی مرۆیی ژنان لەناو کۆمەڵگا وەک مافێک بۆ قەرەبوو کردنەوەی سەرجەم ئەو
بێبەشیانەی لە ماف و یاسا و کۆمەڵگا بەرامبەر ژنان کراوە.
 یەکیەتی ژنان هەوڵ دەدات بۆ چەسپاندنی یاسایەک بۆ بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە
ژنان لەناو پارڵمانی داهاتووی ئێران، کوردستان و هەروەها حکومەتدا.
 یەکیەتی ژنان هەوڵ دەدات بۆ چەسپاندنی یاساگەلێک کە لەگەڵ پێوەرەکانی مافی
مرۆڤی پەسندکراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تەبا بێ و هەروەها هەوڵ دەدات کە هیچیەک
لە خاڵە یاسایەکان لەدژی ژنان نەبن. هەروەها هۆشیار کردنەوەی تاکهکانی کۆمهڵگا و
بەتایبەت ژنان بۆ ناسین و ئاشنا بوون بە ماف و ئازدییەکان بە پێ یاسا و بەکارهینانی
یاسا.
 خەبات بۆ بنبڕکردنی توندتیژی بەرامبەر بە ژنان و هەر بیرکردنەوەیەک کە پەرە بە
توندوتیژی و ئاسایی بوونی توندوتیژی لە کۆمەڵگا دەدات و پەیرەوکردنی هەموو یاساکانی
رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانی لەم بوارەوە، هەروەها وشیار کردنەوە و
ئاگادارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لە ئاکامە خراپەکانی بەکارهێنانی توندوتیژی وەکوو
لێدان و ئازاردانی جەستەیی و دەروونی و ...
بواری ئابوری:
 هاندان و پاڵپشتی ژنان بۆ کارکردن لە دەرەوەی ماڵ و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی
ئابووری بە مەبەستی دابینکردنی ژیانی باشتر بۆ خۆیان و بنەماڵەکەیان و بەرزکردنەوەی
ئاستی متمانە بەخۆیی و پێشگیریکردن لە بەستراوەیی ئابووری بە رەگەزی بەرامبەر
وەکوو هۆکاری چەوساندنەوە بۆ خۆبینینەوەیان لە رۆڵە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا بە بێ
جیاوازی.
 یەکیەتی ژنان هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی حکومەتی داهاتووی کوردستان یارمەتی ئابووری و
زانیاری بەو ژنانە بدات کە توانای بەرهەم هێنانیان هەیە و هەروەها دابینکردنی
پێداویستیەکانی ژنانی داهێنەر.
بواری تەندروستی:
 یەکیەتی ژنان هەوڵدەدات لە یاسا و سیستەمی حکوومەتدا بایەخی تایبەت بدرێ بە
تەندروستی ژنان لە باری جیاوازی فسیۆلۆژیانەوە بۆ دەست راگەیشتنی ئاسان بە
کەرەستە و پێداویستیە تەندروستیەکان هەم بۆ سووڕی مانگانە و هەم لەکاتی دووگیانی
و منداڵ بوون دا بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستی ژنان نەگات ، هەروەها هەوڵدەدات بۆ
هۆشیارکردنەوە و بردنەسەرەوەی ئاگایی تاکەکانی کۆمەڵگا بۆ ئەم پرسە بۆ ئەوەی ئەم
7
تایبەتمەندییە وەک بابەتێکی گرنگی کۆمەڵگا سەیری بکرێت نەک بابەتێکی تەنیا
پەیوەندیدار بە ژن. هەروەها تاکەکانی کۆمەڵگا ئەرکدار بکرێن لەم بوارەدا ، یاسا رێساکان
هاوکار بن بۆ ژنان بۆ ئەوەی ئەم تایبەتمەندییە سروشتیە بۆ پەراوێزخستنی ژن لە
کۆمەڵگادا کەڵکی لێ وەرنەگیرێت و وەک خاڵی لاوازی ژنان بەکارنەهێنرێت و ژنانی پێ
بیبەش نەکرێت.
شێواز و رێگاکانی کارکردنی یەکیەتی ژنان بۆ ئەم بوار و بەرنامانە:
 هاوکاری و پێوەندی لەگەڵ رێکخراوە دیمۆکراتیەکانی ژنان لە ئاستی ناوخۆیی ، ناوچەیی و
نێونەتەوەیی کە بۆ رزگاری ژنان و مافی یەکسانی تێدەکۆشن ، ناساندنی پرسی ژنی
کورد لە کوردستانی ئێران بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی کردن لە خەباتی رەوایان
و هاودەنگی لەگەڵ بزوتنەوەی ژنان لە سەرانسەری جیهان و کەڵک وەرگرتن لە رێگا
پێشکەوتنخوازەکان بۆ خەبات لە پێناو بیری یەکسانی و مافەکانی ژنان.
 رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ دیالۆگ، تێکۆشان و توێژینەوە لەسەر پرسە جۆراوجۆرەکانی
کۆمەڵایەتی، ئابووری، مێژوویی، سیاسی و ... لەگەڵ حیزبەکان، زانکۆکان و رێکخراوەکانی
نێوخۆی ولات و NGO ەکانی تری سێکۆلار و پێشکەوتنخواز کە باوەڕیان بە مافی یەکسانی
هەیە و هەروەها هەوڵدان بۆ بە ئەندام بوون لە رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی تایبەت بە ژنان
و مافی مرۆڤ.
 یەکیەتی ژنان پشتیوانی دەکات لە خەباتی ژنانی چالاک وئازادیخواز و رێکخراوەکانی ژنانی
ناوخۆی وڵات و هەر تاکێکی بەرپرسیاری کۆمەڵگا و ناوەند و لایەنێک کە پرسی ژن وەک
پرسێکی گرنگی کۆمەڵگه چاو لێدەکات و خزمەت بە بیری یەکسانی لە کۆمەڵگا دەکات بە
شێوازێک کە لەگەڵ سیاسەت و گوتاری یەکێتی ژنان بگونجێ،بۆ وەدستهێنانی مافی
هەبوونی ماف بۆ ژنان و یەکسانی، ئازادی و دێموکراسی و دادپەروەری.
 وەدستهێنانی پشتیوانی پیاوانی دێمۆکرات و پێشکەوتنخواز لە بزوتنەوەی ژنان بۆ ماف و
ئازادییەکانیان و مافی یەکسانی لە هەموو بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و
بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگا و پەرەپێدانی ئەو فەرهەنگەی کە
هەموو تاکێکی کۆمەڵگا بەرپرسیارە بەرانبەر مەسەلەی ژن و دەبێت لەم بوارە ئەرکی خۆی
بەجێ بگەێنیت چونکە پرسی ژن پرسێکی جەوهەری کۆمەڵگایە نەک پرسێکی تایبەت بە
ژنان.
 بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی پرسی یەکسانی ژن و پیاو، ئەو ماف و ئازادییانەی مرۆڤ، کە
لە بەییانامەی جیهانی مافی مرۆڤ، پەسندکراوی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتوون
و لە پەیماننامە و کۆنڤانسیۆنە نێونەتەوەییەکانی دیکەشدا پێداگری لەسەر کراوە،
یەکیەتی ژنان دەیهەوێ هەموو بەندەکانی ئەو بەیاننامە بەڕێوەبچن. هەروەها داوادەکا
هەموو بەندەکانی رێکەوتننامەی لابردنی ئاپارتاید لەسەر ژن کە لە ساڵی ١٩٧٩ ی زایینی
لەلایەن کۆڕی گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پەسندکراوە، بەتەواوی
بەرێوەبچن. لەبەرچاوگرتن و بەڕێوەبردنی ئەو بەیاننامە و رێکەوتنە جیهانییانەیە کە دەتوانێ
ماف و ئازادییەکانی ژنان لە کوردستان دەستەبەر بکا و بوار بۆ یەکسانی نێوان ژن و پیاو لە
خێزان و کۆمەڵگادا برەخسێنێ.
8
 یەکێتی ژنان هەوڵدەدات لە شێوازەکانی خەباتی مەدەنی و بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان
وەک چالاکییەکانی ژینگەپارێزی و فەرهەنگی و وێژەیی و ئەدەبییەکان و چالاکی و
شوێندانەری کەسایەتیە کاریگەرەکان بە باشترین شێوە بۆ خزمەت بە خەباتی ژنان کەڵک
وەرگرێ و بەشداری لە خەبات و جووڵانەوە مەدەنەییەکان بکات بۆ ئەمەش کەڵک لە تۆرە
کۆمەڵایەتیەکان و پێکهێنانی کەمپینەکان و هەر ئامرازێکی دیکە وەردەگرێت.
 یەکیەتی ژنان هەوڵ دەدات بۆ بەرێوەبردن و گونجاندنی زۆر کار و ئەرکی دیکە لە بەرنامە
کارییەکانی خۆی کە بە پێی ئالووگۆڕە و پێشکەوتنەکانی جیهان و ناوچە و کۆمەڵگەی
کوردستان دێتە پێش بۆ خزمەتی زیاتر بە پرسی ژن و بیری یەکسانی لە کۆمەڵگادا.
پێرەوی نێوخۆی یەکیەتی ژنان
پێرەوەی نێوخۆی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سێزدە فەسڵ و
بیستودوو بەند پێکهاتووە بەم شێوازەی خوارەوە:
فەسڵی یەکەم
ناو و ناوەڕۆکی یەکیەتیی
بەندی یەکەم: ناو
ناوی یەکیەتیی، "یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران"ە لە هەموو جێگایەکی
ئەم ئەساسنامەیەدا بە یەکیەتیی ژنان ناو دەبردرێ.
بەندی دووهەم: پێناسە
یەکیەتیی ژنان، رێکخراوێکی دێموکراتیکی ژنانە کە بۆ وەدیهێنانی ئامانجە سیاسی و
کۆمەڵایەتییەکانی ژنانی کوردستانی ئێران تێدەکۆشێ و لە هەمانکاتدا حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران بە ڕێبەری جووڵانەوەی میللی دێموکراتیکی نەتەوەی کورد لە
کوردستانی ئێران دەزانێ.
فەسڵی دووهەم
ئامانجی بنەڕەتی یەکیەتی ژنان
بەندی سێهەم:
سەرەکیترین و بنەڕەتیترین ئامانجمان خەبات بۆ بەدیهێنان و دەستەبەرکردنی مافی
هەبوونی مافە لە هەموو بوارەکان و دەستەبەرکردنی یەکسانی دادپەروەرانەیە لە رێگەی
دابین کردنی مافە بنەڕەتی و ئینسانییەکان بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا و بە تایبەت ژنان
بۆ گەشەپێدان و بەشداریان لە کۆمەڵگا.
هەروەها یەکیەتیی ژنان خەبات بۆ پرسی نەتەوەیی بە خەباتێکی هاوشان لەگەڵ پرسی
ژنانەی خۆی دەزانێت هەر بۆیە یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی و پێوایە چارەسەری
پرسی نەتەوەیی و بوونی شۆناسێکی نەتەوەیی دانپێندراو و نەبوونی ستەمی نەتەوەیی
رێگەخۆشکەرە بۆ خەباتی ژنان و هەمیش ژنان وەک نیوەی کۆمەڵگا دەیانهەوێت لە هەموو
پرسەکان کۆمەڵگا دا بەشدار بن و بە پرسی خۆیانی بزانن.
9
فەسڵی سێهەم:
ئەندامەتی له یەکیەتیی ژنان
بەندی چوارەم: هەموو هاونیشتمانێکی ژن لە کوردستانی ئێران و هەموو ژنێکی کوردی
ئێرانی دەتوانێ ببێتە ئەندامی یەکیەتیی ژنان بە مەرجێک:
ئەلف:بەرنامە و پێرەوی یەکیەتیی ژنان پەسند بکا.
ب:تەمەنی لە ١٨ ساڵ کەمتر نەبێ.
ج: داوای ئەندامەتی لە یەکیەتیی ژنان بکات و دوو ئەندامی ئەو یەکیەتییە بیناسێنن.
د: نابێت ئەندامی هیچ رێکخراوێکی دیکەی سەر بە لایەنێکی سیاسی بێت.
تێبینی ١ : داواکاری ئەندامەتی، ئەگەر ئەو مەرجانەی سەرەوەی تێدا هەبوون، دوای
شەش مانگ لە پڕکردنەوەی فۆرمی ئەندامەتی، بە ئەندام وەردەگیرێ.
تێبینی ٢ : کچان لە تەمەن ١٦ ساڵ دا دەتوانن وەک لایەنگر لەگەڵ یەکیەتیی ژنان
هاوکاری بکەن.
فەسڵی چوارەم
ئەرک و مافی ئەندام
بەندی پێنجەم: ئەرکی ئەندام
ئەلف: ئەندامی یەکیەتیی ژنان دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی یەکیەتیی ژنان کە لە
بەرنامە و ئەساسنامەدا هاتووە تێبکوشێ.
ب: ئەندامی یەکیەتیی ژنان دەبێت لە کۆڕو کۆبوونەوەکانی یەکیەتیی ژنان دا بەشداری
بکا.
ج: ئەندامی یەکیەتیی ژنان دەبێت بڕیارەکانی یەکیەتیی ژنان بەڕێوە ببات و بەرپرسیار بێت
لەو ئەرکانەی یەکیەتیی ژنان پێ دەسپێرێت.
د. ئەندامی یەکیەتیی ژنان دەبێت هەقی ئەندامەتی بدات.
بەندی شەشەم: مافی ئەندام
ئەلف: ئەندامی یەکیەتیی ژنان دەتوانێت دوای تێپەڕبوونی ٦ مانگ بەسەر ئەندامەتی لە
یەکیەتیی ژنان دا لە کۆنفرانس و هەڵبژاردنەکانی یەکیەتیی ژنان بەشدار بێت و وەک
نوێنەر مافی دەنگدان و وەک بەربژێر مافی دەنگ وەرگرتنی هەیە.
ب: ئەندامی یەکیەتیی ژنان دەتوانێت بۆ چارەسەری و بەدواداچوونی گرفتەکانی خۆی لە
بە پێی دەرەتانی یەکیەتیی ژنان چاوەروانی پاڵپشتی و هاوکاری لێی هەبێ.
ج: ئەندامی یەکێتی ژنان دەتوانێت رەخنەو پێشنیارەکانی خۆی بە نووسراوە یان بە
شێوەی زارەکی ئاراستەی بەڕێوەبەری یەکێتی ژنان بکات.
فەسڵی پێنجەم
10
تەشویق و سزای ئەندامان
بەندی حەوتەم:ئەو ئەندامانەی بڕیارەکانی یەکیەتیی ژنان بە باشی بەڕێوەدەبەن،
تەشویق دەکرێن. تەشویقی ئەندام لەم ڕێگایانەوە دەبێ:
ئەلف: بە نوسراوە رێزی لێدەگیرێ، وێنەی ریزلێنانەکە لە ئارشیڤی یەکیەتیی ژنان
رادەگیرێ.
ب: بڵاوکردنەوەی ناوی وەک نموونەی ئەندامێکی ئەرک ناس لە ئۆرگانی یەکیەتیی ژناندا.
ج: ناساندنی وەک ئەندامێکی نموونە لە کۆبوونەوە گشتییەکاندا.
د: دانی دیاری و خەڵاتی سەمبۆلیک.
بەندی هەشتەم: ئەو ئەندامانەی ئەرکەکانی خۆیان بە باشی بەڕێوەنابەن، یان
هەڵسووکەوتیان دەبێتە هۆی گەیاندنی زیان بە پرستیژی یەکیەتی ژنان، سزا دەدرێن.
سزای ئەندام بەم شێوانە دەبێ:
ئەلف: بانگ کردنی بۆ یەکیەتیی ژنان و سەرکۆنەی زارەکی.
ب: سەرکۆنە بە نوسراوە و راگەیاندنی ئەم بڕیارە بە خۆی و هاوئۆرگانەکانی.
ج: وەرگرتنەوەی کارتی ئەندامەتی و هەڵپەساردنی ئەندامیەتی بۆ ٦مانگ تا ١ ساڵ.
د: دەرکردنی لە یەکیەتیی ژنان.
فەسڵی شەشەم
ئۆرگانەکانی یەکیەتیی ژنان
بەندی نۆیەم: ئۆرگانەکانی یەکیەتیی ژنان بریتین لە:
ئەلف: کۆنگرە
ب: کۆمیتەی بەڕێوەبەری گشتی
ج:کۆنفرانسی شارستان
د: کۆمیتەی بەرێوەبەری شارستان
ە: کۆنفرانسی ناوچە
و: کۆمیتەی بەرێوەبەری ناوچە.
فەسڵی حەوتەم
کۆنگرەی یەکیەتیی ژنان
بەندی دەیەم: کۆنگرە بەرزترین ئۆرگانی یەکیەتیی ژنانە کە هەر سێ ساڵ جارێک بە
بەشداری ئەندامانی ئەسڵی و جێگر و راوێژکارانی بەرێوەبەری و نوێنەرانی هەموو
ئەندامانی یەکیەتیی ژنان دەبەسترێ.
بەندی یازدەیەم: ئەرک و دەسەڵاتی کۆنگرە
11
ئەلف:کار و تێکۆشانی نێوان ٢ کۆنگرەی یەکیەتیی ژنان هەڵدەسەنگێنێ و بەرنامە بۆ کار و
تێکۆشانی داهاتووی دادەنێ.
ب: ئەساسنامەی یەکیەتیی ژنان پەسەند دەکا و ئەگەر پێویست بوو دەسکاریی دەکا.
ج: ئەندامانی ئەسڵی کۆمیتەی بەرێوەبەری گشتی و جێگرانی هەڵدەبژێرێ و میکانیزمی
هەڵبژاردن و ئایینامەی کۆمیتەی بەرێوەبەری گشتی دیاری دەکا.
فەسڵی هەشتەم
کۆمیتەی بەرێوەبەری گشتی
بەندی دوازدەیەم: لە ماوەی نێوان دوو کۆنگرەدا، کۆمیتەی بەرێوەبەریی گشتی بەرزترین
ئۆرگانی سەڵاحییەتداری یەکیەتیی ژنانە و کاری یەکیەتیی هەڵدەسورێنێ.
بەندی سێزدەیەم: ئەرک و دەسەڵاتی کۆمیتەی بەرێوەبەری گشتی ئەمانەن:
ئەلف:بڕیارەکانی کۆنگرە جێبەجێ دەکا.
ب:بەرنامەی وەرزی بۆ کار و تێکۆشانی ئۆرگانەکانی خوارەوەی خۆی دادەنێ.
ج: ساڵی لانیکەم چوار جار کۆدەبێتەوە.
د: راگەیاندنەکانی ناوەندی یەکیەتی ژنان بەرێوەدەبا.
ه: بۆ پێکهێنانی پێوەندی دۆستایەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکیەتیەکانی ژنان لە ئێران و
دەورە و بە تایبەتی بەشەکانی دیکەی کوردستان هەوڵ دەدا.
و: هەقی ئەندامەتی ساڵانەی ئەندامان دیاری دەکا و وەری دەگرێ.
ز: سەرپەرستی داهات و دەرکەوتی یەکیەتیی ژنان دەکا.
ح: بۆی هەیە چەند کەسێک بە مافی دەنگدان بانگهێشتی کۆنگرە بکات بە مەرجێک کە
ژمارەیان لە نیوەی ئەندامانی ئەسڵی زیاتر نەبێ.
تێبینی ١ : کۆمیتەی بەرێوەبەری گشتی لە کاتی پێویستدا دەتوانێ لەسەر پێکهێنانی
کۆنگرەی نائاسایی بڕیار بدا. )لەسەر داوای ٢ لەسەر ٣ی ئەندامانی ئەسڵی کۆمیتەی
بەرێوەبەری گشتی و زیاتر لە نیوەی ئەندامانی یەکیەتیی ژنان کۆنگرەی نائاسایی پێک
دێت(.
تێبینی ٢ : کۆمیتەی بەرێوەبەری گشتی لە نێو ئەندامانی خۆیدا کەسێک بۆ سکرتێری
گشتی هەڵدەبژێرێ. سکرتێری گشتی پێویستە جێگرێکی هەبێ کە لەسەر پێشنیاری
خۆی و پەسندی نیوەی +یەکی ئەندامانی ئەسڵی بەرێوەبەری گشتی هەر لە ئەندامانی
بەرێوەبەری دیاری دەکرێ.
تێبینی ٣ : کۆمیتەی بەرێوەبەری هەقی هەیە تا نیوەی ئەندامانی ئەسڵی خۆی موشاور
هەڵبژێرێ و هەر ئەندامێک لە کۆمیتەی بەرێوەبەری دەتوانێت ٢ مشاور بناسێنێت.
12
تێبینی ٤ : کۆمیتەی بەرێوەبەری گشتی ئەندامانی هەیئەتی ئیجرایی لە نێو ئەندامانی
ئەسڵیدا هەڵدەبژێرێ و سکرتێری گشتی یەکێک لەوانە.)⅓ی ئەندامانی بەرێوەبەریی
ئەسڵی دەتوانن وەک هەیئەتی ئیجرایی هەڵبژێردرێن(.
فەسڵی نۆیەم
کۆنفرانسی شارستان
بەندی چواردەهەم: کۆنفرانسی شارستان ساڵی جارێک بە بەشداری ئەندامانی
کۆمیتەی بەرێوەبەری شارستان و نوێنەرانی ئەندامانی ئەسڵی بەرێوەبەری لە شارستاندا
پێک دێ.
بەندی پانزدەهەم: ئەرک و دەسەڵاتی کۆنفرانسی شارستان بریتین لە:
ئەلف: ئەندامانی بەڕیوەبەری شارستان هەڵدەبژێرێ.
ب: ئەگەر ساڵی کۆنگرە لە پێشدا بوو، نوێنەر بۆ بەشداری لەو کۆنگرەدا هەڵدەبژێرێ.
ج: لە کار و تێکۆشانی رابردووی کۆمیتە دەکۆلێتەوە و بەرنامە بۆ کاری داهاتوو دادەنێ.
فەسڵی دەیەم
کۆمیتەی بەرێوەبەری شارستان
بەندی شانزدەهەم: کۆمیتەی بەرێوەبەری شارستان لە کۆنفرانسی شارستان
هەڵدەبژێرێ.
بەندی حەڤدەهەم: ئەرک و دەسەڵاتی کۆمیتەی بەرێوەبەری شارستان بەم جۆرەیە:
ئەلف: کار و تێکۆشانی یەکیەتیی ژنان لە چوارچێوەی شارستان رێک دەخا.
ب: چاودێری بەسەر تێکۆشانی کۆمیتەکانی بەرێوەبەری ناوچەدا دەکا.
ج: ژنان بۆ تێکۆشان لە ریزەکانی یەکیەتیی ژناندا بانگهێشتن دەکا و بۆ ئەندامانی تازە
داوای کارتی ئەندامەتی لە کۆمیتەی بەرێوەبەری گشتی دەکا.
د: چالاکییە ئەدەبی و هونەری و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان لە شارستان رێک دەخا.
فەسڵی یازدەیەم
کۆنفرانسی ناوچە
بەندی هەژدەهەم: کۆنفرانسی ناوچە ساڵی جارێک بە بەشداری ئەندامانی کۆمیتەی
ناوچە و هەموو ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە ناوچە پێک دێ.
13
بەندی نۆزدەیەم: ئەرک و دەسەڵاتی کۆنفرانسی ناوچە
ئەلف: ئەندامانی کۆمیتەی ناوچە هەڵدەبژێرێ.
ب: نوێنەر بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی شارستان هەڵدەبژێرێ.
ج: بە کار و تێکۆشانی ڕابردووی کۆمیتەی ناوچەدا دەچێتەوە و بەرنامەی کار بۆ داهاتوو
دیاری دەکا.
تێبینی: لە دابەشکردنەکاندا، شاریش وەک ناوچەیەک یان چەند ناوچەیەک ئەژمێردرێ.
فەسڵی دوازدەیەم
کۆمیتەی بەرێوەبەری ناوچە
بەندی بیستەم: کۆمیتەی بەرێوەبەری ناوچە لە کۆنفرانسی ناوچە هەڵدەبژیردرێ.
بەندی بیستویەکەم:ئەرک و دەسەڵاتی کۆمیتەی بەرێوەبەری ناوچە بەم جۆرەیە:
ئەلف: کار و تێکۆشانی یەکیەتیی ژنان لە چوارچێوەی ناوچەدا بەرێوەدەبا.
ب: ژنان بۆ تێکۆشان لەریزەکانی یەکیەتیی ژناندا بانگهێشتن دەکا و رێکیان دەخا.
فەسڵی سێزدەهەم
داهاتی یەکیەتی ژنان
بەندی بیستودووهەم: سەرچاوەکانی داهاتی یەکیەتیی ژنان بریتین لە:
ئەلف: هەقی ئەندامەتی ساڵانەی ئەندامان.
ب: داهاتی بەرنامە هونەرییەکان و کاری بە کۆمەڵی ئەندامان.
ج: یارمەتی دۆستان و لایەنگرانی یەکیەتی ژنان.
د: لە ریگەی ئەنجامدانی پرۆژەی داهاتدار و هاوبەشی ئەندامان.
یەکیەتیی ژنان بە مەبەستی رێک و پێک کردنی خەباتی ژنانی کوردستانی ئێران و
گەڵاڵەکردنی ئامانجەکانیان رۆژی ٢٠ و ٢١ ی بەفرانباری ١٣٩٧ ی هەتاوی، لە چوارەمین
کۆنگرەی گشتی خۆیدا، بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆی پەسندکراوی سێهەمین کۆنگرەی
یەکیەتیی ژنان کە لە رۆژەکانی ١١ و ١٢ ی بەفرانباری ١٣٩٣ ی هەتاوی پەسند کرابوو بە
کۆمەلێک دەسکاری بە پێی ئاڵوگۆڕەکانی سەردەم پەسەند کردەوە.
بەڕنامە و پەیڕەوی نێوخۆی پەسندکراوی کۆنگرەی چوارەمی یەکیەتیی ژنان پێکهاتووە لە؛
سەرەتایەک، ئەرکی ئەم قۆناغە تا سەرکەوتن و دەسپێکی خەبات لە کوردستانی ئێران و
پێڕەوی نێوخۆی یەکیەتیی ژنان کە سێزدە فەسڵ و بیستودوو بەند لە خۆ دەگرێ.
14