دادگای ئینقلابی سەقز نەجیبە ساڵحیی لە تۆمەتەکانی بێبەری کرد

دادگای ئینقلابی سەقز نەجیبە ساڵحیی لە تۆمەتەکانی بێبەری کرد

ژنان: نەجیبە ساڵحزاده یەکێک لە  چالاکانی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز بە بڕیاری دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە لە تۆمەتەکانی بێبەری کرا.


بەپێی هەواڵی بڵاو کراوە لە ماڵپەری “کوردپا” نەجیبە ساڵحزاده، چالاکی مەدەنی و هاوسەری مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاریی ناسراوی شاری سەقز بە بڕیاری لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە لەو تۆمەتەی کە خرابوویە پاڵی بێبەری کرا.


نەجیبە ساڵحزاده مانگی رێبەندانی ساڵێ ٢٧١٧ لەلایەن لقی سێیەمی دادگوستەریی شاری سەقزەوە بانگهێشت و تۆمەتەکانی پێ راگەیاندرابوو.


ئەو ژنە چالاکە لە ئەنجامی سکاڵای ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەت لە شاری سەقز بە "پڕوپاگەندا دژی حکومەت،" تۆمەتبار کرابوو، کە سەرئەنجام دادگای سەقز بە سەرۆکایەتیی "سەید جەعفەر رەحمی" لە تۆمەتەکانی بێبەریی کرد.