فەتانەی وەلیدی، ژنە هوونەرمەندی ناسراوی کورد لە بارودۆخی جەستەیی نالەباردایە

فەتانەی وەلیدی، ژنە هوونەرمەندی ناسراوی کورد لە بارودۆخی جەستەیی نالەباردایە

بە پێی بڵاوبوونەوەی چەندین هەواڵ و وێنە هەواڵ، هونەرمەندی ناسراوی کورد، فەتانە وەلیدی بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانە و لە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشکیدایە.

ناوبراو لە ساڵانی دواییدا بە هۆی تیکچوونی باری دەروونی لە نەخۆشخانەی تایبەتدا بووە.


فەتانەی وەلیدی، ساڵی 1953 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ماڵباتێكی هونەرمەندی ئەم شارە لەدایكبووە. لە خوێندنگەی باڵای میوزیك لە تاران خوێندوویەتی و ساڵانی حەفتاكان ئاشنای جیهانی مۆسیقا بووە.
 

فەتانە یەكەم گۆرانییەكانی لە تەمەنی منداڵیدا و بە هاندانی حەسەن كامگار لە ڕادیۆی سنە تۆمار كرد و هەر زوو سەرنجی ژەنیاران و موزیسیەنە بەناوبانگەكانی وەك گریشا میكاییلزادە و موجتەبا میرزادەی بۆ خۆی راكێشا.
 

هەرچەندە درەوشانەوەی فەتانەی وەلیدی چەند ساڵێكی كەم بوو، بەڵام بەو تەمەنە كەمە هونەرییەشەوە زیاتر لە 56 گۆرانی لە ڕادیۆكانی سنە و كرماشان تۆمار كرد كە تەنیا یەك ئەلبوومی بەردەستە. هۆكاری بڵاونەبوونەوەی گۆرانییەكانی دیكەی تا ئێستاش دیار نییە.
 

بە گوێرەی گێرانەوەکانی خەڵکی سنە فەتانە بە هۆی ژنبوونی کەوتە بەر رخنەی و گازندەی خەڵک و بە ناچار دوورکەوتن لە هوونەری هەڵبژراد و دواتر بە هۆی ئەم دوور کەوتنەوە تووشی خەمۆکی بوو.

 

 فەتانە وەلیدی زیاتر لە نیو سەدەیە لە گۆشەی تەنیایی خۆیدا ماوەتەوە و تەنیا جارجارە هەندێك كەس و لایەن سەردانێكیان كردووە و وەك وەفایەك بۆ ژنێك كە دەیتوانی شاژنی مۆسیقای كوردی بێت، رێزیان لێگرتووە.
 

 بەشێك لەو گۆرانیانەی لە ماوەی چەند ساڵ تەمەنی هونەریدا تۆماری كردوون، بریتین لە: ئەی دڵی غەمینم بۆچ بێقەراری، لە ژین بێزارم، لای لای دڵم لای لە باغی سینەم، ئای لە دەست یارم ماڵی وێرانم، لە سەرووی قامەتی یار، هاتەوە یارم یاری وەفادارم، بێ تۆ بیمارم بێ دۆست و یارم، بەهار فەسڵێكی خۆشە ....