بەشداری نوێنەری یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران خۆپێشاندانی کوردانی ڤانکۆڤەری کانەدا

بەشداری نوێنەری یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران خۆپێشاندانی کوردانی ڤانکۆڤەری کانەدا

ژنان: ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی نۆوامبری ٢٠١٩، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ خۆپێشاندانێکی جەماوەری بەشکۆ بە بەشداریی دەیان کەس لە کوردستانیانی ڤانکۆڤەر بە هاوئاهەنگی ماڵی کورد و ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ناوەندی شاری ڤانکۆڤەر بەڕێوە چوو. سەرەتای خۆپێشاندانەکە بە سرودی نەتەوایەتی "ئەی رەقیب" دەستی پێکرد. پاشان وتاری ماڵی کورد بەدوو زمانی ئینگلیسی و کوردی پێشکەش کرا.
 

دواتر، پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە ئینگلیسی لە یەن بەڕێز ئیسماعیل ئیبراهیمی پێشکەش کرا. لەو پەیامەدا پاش ئاماژە بە کردارە نابەرپرسانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیس می لە پێوەندی لەگەڵ سەرفی دەیان میلیارد دۆ ر لە سەروەت و سامانی ئێران بۆ پشتیوانی لە گروپە تێرۆریستییەکانی ناوچە و جیهان، پشتیوانی لە ئیعتراز و ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران و کوردستان کرابوو. لە کۆتایی پەیامەکەدا چەند خاڵ وەک داواکاری لە ناوەند و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و و تانی دەرەوە ئاماژەیان پێکرابوو کە بریتی بوون لە ڕیسوا کردنی ڕژیمی کۆماری ئیس می و پشتگیری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە داوا ڕەوا کانی خۆپێشاندەران،

و سزادانی بکەران و فەرماندەکانی تاوانەکانی ڕژیم کە دەرحەق بە خەڵک ئەنجامی دەدەن.
 

دواتر ڕاگەیاندراوی "یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران" لە یەن بەڕێز "کەژاڵ حاجی میرزایی" نوێنەری یەکێتی ژنان لە کانەدا پێشکەش کرا. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاوڕا لەگەڵ وەبیرهێنانەوەی ڕۆڵی ژنانی کورد لە بزووتنەوە ڕەواکانی کوردستاندا، پشتگیری و پاڵپشتی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بۆ ڕاپەڕینی سەرتاسەری ئێران و بە تایبەتی کوردستان دەربڕی و داوای لە هەموو ژنان کرد چا کانەتر لە ڕابڕدوو ڕۆڵی خۆیان بۆپەرەپێدانی ئیعترازەکان بگێڕن. درێژەی خۆپێشاندانەکە بە شێوەی ڕێپێوان لە ئاڕت گالری بەرەو دەنگ و ڕەنگی کانەدا(CBC ) بە گرتنی شەقامەکان و درووشم دان بوو کە جێگەی سرنجی خەڵکی دانیشتووی ڤانکۆڤەر و ڕێبواران بوو.
 

شایانی باسە کە لەو خۆپێشاندانەدا ژمارەیەک لە بەلوچەکانی دانیشتووی ڤانکۆڤەریش بەشدار بوون.