یەکیەتیی ژنان بە هاوکاری کۆومیسیۆنی کۆمەڵایەتی کۆبوونەوەیەکی بەرێوە برد

یەکیەتیی ژنان بە هاوکاری کۆومیسیۆنی کۆمەڵایەتی کۆبوونەوەیەکی بەرێوە برد

ژنان: کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی بۆ ئەندامانی یەکیەتیی ژنان بەڕێوە چوو.



بە پێی ەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی شەممە رێکەوتی ۱۳ڕەزبەری۱۳۹٨ کۆبوونەوەیەک لە لایەن کۆمیسیونی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران،بۆ ئەندامانی ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە بنکەی ئەو ڕێکخراوەدا بەڕێوە چوو.


ئەو کۆبوونەوەیە بە بەشداری مامۆستا مەلامستەفا پێکهاتبوو کە لەسەر کێشە وگرفتی کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی بۆ ئامادەبووان دوا
بەڕێزیان لەو کۆبوونەوەدا ئاماژەی بە هەڵسوکەوت و شێوازی رەفتار لە ژیانی هاوبەش کرد و وتی بە ڕێز گرتنی دوولایانەی ژن و مێرد لە چوارچێوەی بنەماڵەیی بەرەو ژیانێکی باشتر و داهاتووییەکی گەش، هەنگاو بێنن.