بەشداری یەکیەتیی ژنان لە کۆنفرانی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە کۆنفرانی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان

ژنان: ئەندامانی یەکیەتی ژنان بە سەرپەرەستی سکرتێری ئەو ڕێکخراوە لە کۆنفرانسی کۆتایی پرۆژەی بەرەنگاربوونەی مادە هۆشبەرەکان بەشداریان کرد.
 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ خەرمانان، بەشێک ئەندامانی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی سکرتێری ئەو ڕێکخراوە، لە کۆنفرانسی کۆتایی پرۆژەی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان کە لە شاری کۆیە بەڕێوەچوو، بەشداریان کرد.
 

شایانی باسە ئەو پرۆژە لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ئەنیستیتیۆتی رێفۆرم بۆ گەشەپێدان بە پشتیوانی ڕێکخراوی (NPA) لە شاری کۆیە بەرێوەچوو.