٢١ی خەرمانان ڕۆژی پێکەوە بوون و بەرخۆدانی نەتەوەیی

٢١ی خەرمانان ڕۆژی پێکەوە بوون و بەرخۆدانی نەتەوەیی

 

گەلی کورد بە درێژایی مێژووی بوونی خۆی لەلایەن داگیرکەران و ستەمکارانەوە دراوەتە بەر هێرش و هەزاران تراژیدیای خەمناک و دڵتەزێن لە مێژوی دوور و نێزیکیدا ڕووی داوە.

 

ئێمەی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان لە مێژوویەکی نە چەندان دووردا و لە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی زامێکی هاوبەشمان هەڵگرت و لە بەرانبەردا خەڵکی خۆڕاگر و مافخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ٢١ی خەرمانانی هەمان ساڵدا حەماسەیەکی نەتەوەییان خولقاند و بوون بە هێمای پێکەوەبوون و بەرخۆدانی نەتەوەیی و داخداریی خۆیانیان دەربڕی و تەواو کوردستان، بەپێوە ڕاوەستا.
 

ناوەندی هاوئاهەنگی رێکخراوە دیموکراتیکەکانی کوردستانی ئێران، لە هەوڵدایە تا ٢١ی خەرمانان وەک ڕۆژی "پێکەوە بوون و بەرخۆدانی نەتەوەیی" پێشنیار بکاتە خەڵکی نیشتمان پەروەری کوردستان بە بێ جیاوازیی بیرکردنەوە.
 

لەم کەمپەینەدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەڵمەتێکی نەتەوەییدا بە ئەنجامدانی هێماکانی پێکەوە بوون و ناردنی وێنە و ویدیۆ، بۆ جارێکیتر حەماسە دەخولقێنن و دەیسەلمێنن کە پێکەوە بوون دەبێتە هۆی سەرکەوتن.
 

هێماکان دەتواندرێ بە شێوەی تاک یان کۆ ئەنجام بدرێت

بۆ هێماکان لەو وێنانە کە بڵاو دەکرێتەوە کەڵک وەربگرن

ناوی شار و ڕێکەوت بنووسرێت لە سەر دەست

کەمپەینەکە بە ماوەی ١٢ ڕۆژ بەڕێوە دەچێت.

 

ناوەندی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە دێموکراتیکەکانی کوردستانی ئێران.