ئەندامێکی یەکیەتیی ژنان مەترسی دێپۆرت بوونەوەی لەسەرە

ئەندامێکی یەکیەتیی ژنان مەترسی دێپۆرت بوونەوەی لەسەرە


ژنان: ئەندامێکی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دوای ئەوەی داوای پەنابەری لە وڵاتی نۆروێژ کردووە، مافی پەنابەری لەلایەن ئەو وڵاتەوە پێ نەدراوە و مەترسی دیپۆرت بوونەوەی بۆ ئێران لەسەرە.

 

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو، ئەندامێکی یەکیەتی ژنان بە ناوی ژیلا ساڵحی، دوای زیاتر لە سالێک مانەوە لە وڵاتی نۆروێژ بۆ دووهەمین جار داوای پەنابەریەکەی لەلایەن ئەو وڵاتەوە رەد کراوەتەوە و مەترسی ناردنەوەی بۆ ئێرانی لەسەرە.
 

ژیلا ساڵحی ئەندامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە ماوەی نزیک بە ١٠ ساڵ ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە بووە، دوای ئەوەیکە هاوسەرەکەی بە ناوی ڕەحیم عەبدووڵانەژاد ،لە شەرێكی نابەرابەردا لەگەڵ رژیمی ئێران شەهید بووە، بە ناچاری رێگەی هەندەرانی گرتووە بەر و خۆی گەیاندووەتە وڵاتی نۆروێژ.

ناوبراو خاوەنی منداڵێکە بە ناوی گریلا عەبدووڵانەژاد، تەمەن ٧ ساڵ و لە ئەگەری گەرانەوەیان بۆ ئێران بە دڵنیاییەوە بەرەوڕووی چارەنوسێکی ناڕوون و مەترسیدار دەبنەوە.

یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پاڵپشتی هەمەلایەنەی خۆی بۆ ژیلا ساڵحی و منداڵەکەی دەردەبرێت و داوا لە هەموو رێکخراوە مافی مرۆڤیەکانی وڵاتی نۆروێژ دەکات، بە هەلوێستی خۆیان ڕێگە لە گەڕانەوە و دیپۆرت کردنەوەی ناوبراوان بگیردرێت و مای پەنابەریان پێ بدرێت.