حیزبی دێموکرات و پرسی یەکسانی و ئازادی ژن..
2019-03-04 19:18:52
ژنان: لاوێکی خەڵکی ئورمیە کە لەلایەن دراوسێکانیانەوە گومانی ئەوەی لێ دەکرا ئەندامی داعش بێت، بە چەقۆ دایکی خۆی کوشت.
ڕۆژی چوارشەممە (١٦ی ڕەشەممە / ٧ی مارس)، لە گەڕەکی شارەکی سپای ئورمیە لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە چەقۆ دایکی خۆی کوشتووە.
بە پێی هەواڵێکە ماڵپەری مافی مرۆڤی “هەنگاو” بڵاوی کردووەتەوە، ناسنامەی ئەو لاوە (د . ع) ڕاگەیندراوە کە ئەندامی گرووپە توندڕەوە ئسیلامییەکان بووە و بە چەخۆ خۆشی بە سەختی بریندار کردووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسننامەی ئەو دایک و کچە ئاشکرا نەبووە.
دەوتریت کە کچەکە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.