دیاردەی پژاندنی ئەسید

دیاردەی پژاندنی ئەسید

نووسین: سوێسنە ئیسماعیل نەژاد


دیاردەی پژاندنی ئەسید (اسید پاشی)، دیاردەیەکە کە لە چەند ساڵی رابردوودا لە ئێران چەند جار دووبارە بۆتەوە. بە شێوەیەک پەرە سەندنی ئەم دیاردەیە بووە بە مەترسییەک لە سەر ژنان لە کۆمەڵگا. تا ئاستێک کە زۆر جار ئەمنییەتی دەروونی و رەوانی ژنانی لە کۆمەڵگا خستۆتە مەترسییەوە.

ئەوەش کە جێی داخە ئەوەیە ئەم دیاردەیە کە هەر چەند ماوە جارێک لە شوێنێک دووبارە دەبێتەوە زۆر کەم لە لایەن کۆمەڵگا و لایەنە بەرپرسەکانەوە گرینگی پێ دەدرێت.

دوای ئەوەی لە شوێنێک ئەم رووداوە روو دەدات رەنگە چەند رۆژێک لە دونیای میدیادا باسی بکرێت و دواتر بێدەنگەی لێ دەکرێت. هەم کۆمەڵگا و هەم لایەنە بەرپرسەکان بەرامبەر بەم دیاردەیە کەمتەرخەمن.  کەمتەرخەمی ئەوان بە شێوەیەک ئیزن دانە بەو کەس و لایەنانەی لە پشتی ئەم رووداوانەوەن.

لێرەدا رەنگە نەکرێت و خەسارناسی وەها دیاردەیەک بکەین و بە داخەوە ئامارێکی دروستیش لە بەردەستدا نییە کەڵکی لێوەربگیردرێت بۆ ئەوەی ئاستەکانی ئەم رووداوە بخرێتە روو. نە لایەنە حوکمی و بەرپرسەکان و نە میدیای سەربەخۆ و نە چالاکانی کۆمەڵایەتی تا ئێستە ئامارێکی دروستیان لە قوربانییەکانی ئەم دیاردەیە نەخستۆتە روو. نەبوونی داتا و زانیاری تەواو لە سەر ژمارەی قوربانیەکانی ئەسیدپژاندن لە بەر ئەوەیە تا ئێستاش هەوڵێک هەیە بۆ شاردنەوەی هەندێک لەو لایەنانەی کە لە پشتی وەها  هاندەری سەرەکی ناو ببەین کە لە ئێستەدا لە ٢ رووداوێ کەوەن. بەڵام بە گشتی ئەتوانین پشتی وەها دیاردەیەکەوەن لە ئێران.

٠_ پاڵنەری شەخسی

١_ پالنەری فیکری و ئایدۆلۆژیایی
 

پاڵنەری فەردی یان شەخسی: ئەمە زیاتر یان بە هۆی کێشەیەکی مادی و لە سەر بنەمای بەرژەوەندییە یان بە هۆی کێشەی سۆزداریەوەیە. بەشێک لەو ژنانەی دەبن بە قوربانی ئەسید پژاندن، لە لایەن خۆشەویست یان هاوسەری پێشتریانەوە بوە، یان لە لایەن کەسێکەوە بووە کە ئەو ژنەی خۆش ویستوە و ژنە ئەوی نەویستوە. ئەم پیاوانە بۆ ئەوەی تۆڵە لەو ژنانە بکەنەوە، یان بە هۆی هەستی خاوەندارێتی (مالکیت) پیاوانەوە، ئەو ژنە وەک موڵکێک چاو لێ دەکەن و ئەگەر بۆ ئەوان نەبوو، نابێ وەها بێت کەسیتر لە گەڵیان بێت. بۆیە هەوڵ دەدەن جەستەیان بشێوێنن و جوانیان لە ناو ببەن. ئەمە دیدێکی پیاوسالارانەیە کە ژن دەکات بە قوربانی حەز و ویستەکانی خۆی.
 

بەشێکیتر لەو ژنانەی دەبن بە قوربانی ئەسید پژاندن بە هۆی جۆری روانین و ئایدۆلۆژیای ئەو کەسانەوەیە کە ئەو کارە دەکەن. ئەوان مەشرووعییەتی ئەم کارەی خۆیان لە شوێن یان شتێکەوە وەردەگرن کە باوەڕ یان ئایینە. ئەوان هەوڵیان ئەوەیە ئەو ژنانە بکەن بە قوربانی کە ئازادیان هەیە لە کۆمەڵگا بەشدار بن لە کۆمەڵگا دەرکەون.

بۆ نموونە ئەوانەی لەئیسفەهان بە ئەسید هێرشیان کردە سەر ژنان بە ناوی خەبات دژی بەد حیجابیەوە بوو. یان  نموونەی تر لە شارەکانی بانە ٣-٢ئەوەی بۆ خۆم وەک قوربانییەکی ئەو رووداوە روویدا و و بۆکان دووبارە بونەوە، هێرش کردنە سەر ئەو ژنانە بوو کە لە دەرەوەی ماڵن و لە بازاڕدان. سووتان بە ئەسید وەک سووتان بە ئاگر یان ئاو نییە.

سووتان بە ئەسید لە گەڵ پێستدا رۆح دەقرچێت. تەنها قوربانییەکی ئەو رووداوە ئەتوانێت باس لە قووڵی ئەو برینە بکات کە پژاندنی ئەسید لە سەر رۆح و جەستەی دای دەنێت. ​ئەم کەسانە یان ئەم رەوتانە دەیانهەوێت ژن لە چوارچێوەی ماڵدا ببەستنەوە. بوونی ژن لە دەرەوەی ماڵ بە شێوەیەک بە مەترسی ئەزانن بۆ سەر ئایدیا و بیرکرنەوەی خۆیان. ئەوان ژنیان لەوەدا کورت کردۆتەوە کە لە چوارچێوەی ماڵدا بێت. هەر سێ نموونەی قوربانی شاری بۆکان و بانە، ئەو ژنانە بوون کە لە بازاڕ کاریان دەکرد. جا کتێب فرۆشی بێت یان دووکانی جل و بەرگ.

لەبیرمان بێت ئەمجۆرە روانینە مەشرووعیەتی خۆی و ئیزن پێدانی خۆی لەو ئایدۆلۆژیا و ئایینەوە وەردەگرێت کە ژن لە چوارچێوەی ماڵدا قەتیس دەکات. زۆر جاریش لایەنە بەرپرسەکان رێگا خۆشکەر بوون بۆ روودانی وەها دیاردەیەک. بۆ نموونە ئەو کەسانەی لە ئیسفەهان بە ناوی وەستانەوە دژی بەدحیجابی ئەسیدیان بە ژناندا پژاند، سەر بە دامەزراوەیەکی دەوڵەتی و باڵێکی تووندڕەو بوون و ئەم کارەشیان دوای قسەکانی محەمەد تەقی رەهبەر پێش نوێژی ئەو کاتی ئسیفەهان هات کە باسی لە مەترسی بەدحیجابی کرد و پەرە سەندنی بەدحیجابی بە مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و ئایینی ئێران ناو لێبرد.

 

دوای روودانی ئەم رووداوە چی بۆ قوربانییەکان بکرێت؟

ئەو ژنەی قوربانی ئەسید پژاندنە، قوربانی فۆڕمێک لە توندووتیژیە. ئەو فۆرمەی کە کاریگەری دەروونی و جەستەیی لە سەر ئەو دادەنێت. سووتاندنی جەستەی ئەو تەنها گەیاندنی زیان بە جەستەی نییە، بەڵکوو سووتاندنی رۆحی ئەو کەسەشەو خەساری زۆری رۆحی و دەروونی هەیە بۆی. لەم ڕووەوە پێویستە وەک کەسێک لە گەڵ قوربانی مامەڵە بکرێت کە هەم ئازاری قووڵی جەستەیی پێ گەیشتووەو هەم ئازاری دەروونی.
 

لە کۆمەڵگای ئێمە زۆر کەم گرینگی بە باری دەروونی توندووتیژی ئەدرێت. ئەمە رەنگە تایبەتمەندی بەشێکی زۆر لە کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتییەکانە کە کەمتر گرینگی بە لایەنی دروونی کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی توندووتیژی دەدرێت.
 

بۆ قوربانی توندوتیژی بە گشتی دوو جۆر دەرمان پێویستە. هەم دەرمانی جەستەیی و هەم دەرمانی دەروونی. بۆ قوربانی ئەسیدپژاندنیش هەروەها، رەنگە چاودێری پزیشکی دەروونی و پزیشکی تیمارکەری جەستەیی زۆر پێویستتر بێت. بەتایبەت ئەگەر شوێنێک کە ئەسیدی بەرکەوتووە لە بەرچاو بێت، وەک روخسار یان دەست، یان هەرکوێی جەستە کە بەرچاوە. هەم چارەسەری پزیشکی و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی بەشی سووتاو بۆ دۆخێکی ئاسایی لە لایەن پزیشکەکانەوە پێویستە، کە دەکرێت بە عەمەلی جوانکاری ناوی ببەین، هەم چاودێری پزیشکی دەروونی.
 

سووتاندنی بە ئەسید، بە تایبەت لە شوێنە بەرچاوەکان، لێ سەندنەوەی جوانی ئەو کەسەیە. لێسەندنەوەی جوانی دەبێت بەهۆی لە دەستچوونی متمانە بەخۆ بوون و لە باری دەروونییەوە کاریگەری زۆر قووڵی هەیە لە سەر قوربانی، ئەمە سەرەڕای کاریگەری جەستەیی. کردنەوەی کلنیک بۆ چاودێری کردنی ئەو قوربانیانە یان سەرپەرەشتی کردنیان و لە لایەکیترەوە یارمەتی دانیان لە باری مادییەوە لە لایەن دامەزراوە یان کۆمەڵێک ئۆرگانی بەرپرسەوە، یارمەتی ماددی ئەو کەسانە بدرێت بۆ ئەوەی چارەسەری پزیشکیان بۆ بکرێت.
 

بە گشتی لەبەرچاو گرتنی باری دەروونی و ماددی بۆ چارەسەری قوربانی و یارمەتی دان بە چارەسەری کاریگەرییە دەروونی و جەستەییەکانی قوربانی ئەو کارەیە کە پێویستە ئەنجام بدرێت