ڕۆڵی ژنان لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆڵی ژنان لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

 

نوسین: کاروان مێراوی
 

ژنانی کورد لە مێژووی خەبات و تێکۆشانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆڵێکی کارا و پێگەیەکی بەهێزیان بووە و ئێستاشی لەگەڵدا بێت کاریگەرییەکی بەتوانایان لە بەرەوپێشچوونی خەباتی گەل و نیشتمانەکەماندا هەبووە کە دێڕە نووسراوەکانی مێژوو شایەتی ئەوەمان بۆ دەدەن.

 

نەورۆز جیا لەوەی بۆنەیەکی مێژووییە و بە پێی وتە و نووسراوەی شارەزایانی مێژوویی کە نەورۆز تایبەت بە گەل یان نەتەوەیەکی دیاریکراو نازانن و بەڵکوو بەبۆنەیەکی کولتووری هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار دەکەن، بەڵام نەورۆز لە کوردستان لە نێو نەتەوەی کورددا بووەتە هێمایەکی نەتەوەیی و بە ڕێوڕەسمگەلێکی جیاواز و ڕازاوەی کورددانە یادی لێ دەکرێتەوە و لە کولتوور و نەریتی نەتەوەی کورددا بایەخەکی زۆری پێدەدرێت، جێژنی نەورۆز لە دوای خەباتی ئازادیخوازی کورد و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جیا لە جێژنێکی ئاسایی بەبۆنەی نوێبوونەوەی سروشت و نوێبوونەوەی ژیانی مرۆڤەکان بێت، بووەتە هێمایەکی نەتەوەیی کە بە نیشانەی بەرخۆدان و خۆڕاگری جەماوەری تێکۆشەری کوردستان بەرانبەر بە داگیرکەران، بە هێما نەتەوەیییەکانەوە ساڵانە یادی لێ دەکرێتەوە.

 

یادکردنەوەی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە دوای دەسپێکردنەوەی قوناغی نوێی خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان کە بە ڕاسانی شار و شاخ ناودێر کراوە، بە ڕێوڕەسمگەلێکی بەشکۆ و نەتەوەیییانەترەوە یادی لێ دەکرێتەوە و هەر ئەمەش بووەتەوە هۆی ئەوەی کە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بە کۆڵەکەی سەرەکی خەباتی شار یان بەرخۆدانی خەڵک و خەباتی مەدەنی لە کوردستاندا هەژمار بکرێت و ئەم ڕێوڕەسمانەش ڕێژیمی سەرەڕۆی ئیسلامیی ئێرانی بە چۆکدا هێناوە و بە هەموو شێوەیەک هەوڵی پێشگرتن بە بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمانە دەدا، ڕێژیم پاش ئەوەی کە بۆی ڕوون بوویەوە کە توانایی پێشگرتن بە شەپۆلی خۆڕاگری و بەرخۆدانی خەڵک لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا نییە، هەوڵەکانی بۆ بەلاڕێدابردنی ئەو ڕێوڕەسمانەی خستە گڕ کە لەم هەوڵە بێبنەما و چەواشەکارەنەشیدا وەکوو هەمیشە دۆڕان و سەرشۆڕی مسۆگەر بوو و ئیرادەی پۆڵایینی خەڵکی نیستمانپەروەری کوردستان سەرکەوتنێکی تری لە بەرانبەر هەوڵەکانی ڕێژیمدا تۆمار کرد.

 

هەروەکوو پێشتر ئاماژەی پێدراوە، ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورددا پێگەیەکی بەهێزیان بووە و مێژووش شایەتی ئەوەمان بۆ دەدات، لەم ڕێوڕەسمانەشدا کە بە کۆڵەکەی سەرەکی خەباتی شار هەژمار دەکرێت، حاشا لە ڕۆڵی و پیگەی کارا و بەشداریی بەرچاوی ژنان ناکرێت و بە پۆشینی هێماکانی خەبات و نەتەوەکەمان (جامانە و هەوری)، گەشانەوەیەکی ڕەنگاڵە و ڕازاندنەوەیەکی جوانیان بەو ڕێوڕەسمانە بەخشی و بێ جیاوازی ڕەگەزیی شانبەشانی پیاوانی بەشداریی ڕێوڕەسمەکانیان بەڕێوە برد و جارێکی تر پێشەنگایەتی خۆیان لە بزووتنەوە و شۆڕشی گەلەکەیان سەلماند.

 

بەشداریی ژنان لەو ڕێوڕەسمانەدا سێ پەیامی گرینگی بۆ داگیرکەران و جیهانیشی پێیە کە بەم شێوەیەی خوارەوە ئاماژەیان پێ دەکرێت.

 

۱ــ بەشداریی ژنان لەو ڕێوڕەسمانەدا، بە هێما نەوەیییەکانەوە و شانبەشانی پیاوانی ڕێوڕەسمەکان، سەلمێنەری نەبوونی جیاوازی نێوان "ژن و پیا"ـوە یان بە واتایەکی تر یەکسانی کۆمەڵگای کوردستانە.

۲ــ بەشداریی ژنان لەو ڕێوڕەسمانەدا، نیشانەی پێداگریی ژنان لە سەر مافە ڕەواکانی خۆیانە کە بە بەشێکی سەرەکی لە ئامانج و مافە نەتەوەیییەکانی گەلەکەمان هەژمار دەکرێت و لەم ڕاستایەشدا سیاسەتە چەوتەکانی ڕێژیم کە هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری خۆیەوە تا هەنووکەش بانگەواز و بانگەشەی دواکەوتووانە و جیاوازیی ڕەگەزی و لەچک پۆشینی زۆرەملێ (حجاب اجباری)ـیە، مایەپووچ کردەوە.

۳ــ بەشداریی ژنان لەو ڕێوڕەسمانەدا، جارێکی تر پێداگریی بەشداریی ژنانە لە سەرجەم ڕەهەندەکانی خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەکەمانە.

 

بەشداریی ژنانی هۆگری ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ڕێوڕەسمانەدا چەندین پەیامێکی تر نیشان دەدات و ئەو سێ پەیامەی کە ئاماژەیان پێکرا، وەکوو سێ پەیامی سەرەکی و ڕوون بوون، ژنانی مافخوازی ڕۆژهەڵات بە پۆشینی هەوری و جامانە، بە دەستەوە گرتنی گوڵی سوور، بە دەستەوە گرتنی ئاڵای کوردستان و وتنەوەی دروشمەکانی دیاریکراویی "نەورۆزی سەمای ئازادی" بەشدارییەکی بەرین و چالاکانەیان هەبووە کە دڵخۆشی و سەربەرزی نەتەوەکەمان و هەروەها سەرنجڕاکێشی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و جیهانییەکانە و دەتوانین بێژین کە چەواشە بێبنەماکانی ڕێژیمیان لە سەرجەم کۆڕ و کۆمەڵگا جیهانییەکان ...

 

... زۆری بە پێگەی ژنان دەدا و لەم پێوەندییەشدا فەرمووی: "کۆمەڵگایەک زیندووە کە ژنانی ئەو کۆمەڵگایە ڕۆڵی کارایان تێدا هەبێت"، دەتوانین بە دڵنیاییەوە بێژین ڕۆڵ و پێگەی کارای ژنان لە کوردستاندا سەلمێنەری زیندووبوون و ڕاسانەوەی کۆمەڵگای کوردەواری و پێشکەوتنی کوردستانی دابەشکراوە بەپێی کۆمەڵگا و وڵاتانی ناوچەکانی دەروبەری.